ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك چه‌ند كه‌سێك به‌مه‌به‌ستى دزیكردن هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵێك و كوڕێكی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یش بۆ به‌رگی له خانه‌واده‌كه‌ی یه‌كێك له دزكان ده‌كوژێت و ئه‌وانه‌ی تریش بۆ شوێنی نادیار هه‌ڵهاتن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ی ئه‌یلوول، نه‌قیب سوفیان له هێزی دژه‌تیرۆری عێراقی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوا چه‌ند دزێك چوونه‌ته سه‌ر ماڵێك و كوڕی خاوه‌ن ماڵه‌كه ته‌قه‌ی كردووه و یه‌كێك له دزه‌كان كوژراوه، ئه‌وانه‌ی تر هه‌ڵهاتوون بۆ شوێنی نادیار.
زیاتر گوتی، سێ هاووڵاتیی چوونه‌ته سه‌رماڵێك له گه‌ڕه‌كی ڕه‌حمیاوای شاری كه‌ركووك و به‌قۆناغه تفه‌نگ له ژنی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یان داوه و برینداریان كردووه و دواتر به‌بێ ئه‌وه‌ی دزه‌كان بزانن كوڕێكیان له ژووره‌وه‌یه و ده‌ست ڕێژی گولیه‌یان لێ ده‌كات و یه‌كێكیان ده‌كوژێت.
" هه‌رچه‌نده ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوژراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی پێنه‌بووه نه‌ناسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زانیاری ورد له‌سه‌ر كه‌سه‌كه هه‌یه كه كورده و به ئۆتۆمبیڵی "نیسان سه‌نترا" ڕه‌نگـ ڕه‌ش و ژماره‌ی پێوه نه‌بووه كاره‌كه‌یان كردووه" به‌رپرسه ته‌ناهییه‌كه واى گوت.
به‌هۆى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى به‌غداوه داگیر كراوه و ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕووداوه‌كان له‌و شاره له زیادبوونه.