له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامى هه‌یه و سبه‌ى چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى ته‌ناهیی مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دراون به "وشه" سبه‌ى یه‌كشه‌م 23ى ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێ.
هاوكات به‌هه‌مانشێوه سبه‌ى مووچه‌ى ده‌زگای ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت و بۆ ڕۆژانى داهاتوویش دابه‌شكردنى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێ.
پێشتر وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاندبوو تا ڕۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو مووچه‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان دابه‌ش ده‌كرێ ئه‌وه‌یش دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى كه كۆتاى هه‌فته‌ى ڕابردوو بڕه پاره‌كه‌ى به‌غدا كه تایبه‌ته به مووچه له به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى لێدوانى وه‌زاره‌تى دارایى مانگانه له پێنجى مانگاوه دابه‌شكردنى مووچه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و 30 ڕۆژ جارێك فه‌رمانبه‌ران مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.