بە ڤیدیۆ.. ئەفسەرێكی رژێمی ئەسەد چۆن ئازاری دوو برا دەدات

:: PM:09:17:22/09/2018 ‌

لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كراوەتەوە دەردەكەوێت كە ئەفسەرێكی ئاسایشی رژێمی بەشدار ئەسەدی سەرۆكی سووریا چۆن بە دڕندانەترین شێوە ئەشكەنجەی مامۆستایەكی زانكۆ و براكەی دەدات و جیا لە لێدانیان و قسەی نەشیاو، ناچاریان دەكات كە لەیەكتر بدەن.

وەك لە تۆمارە ڤیدیۆییەكە دیار دەكەوێت ئەفەسەرێكی رژێمی سووریا ماوەیەك ئەشكەنجەی ئەو دوو برایە دەدات لە ناو دیمەنێكی ئەوپەڕی سووكایەتی بە مرۆڤ و تا رادەی كاسبوون و شەكەتبوون ناچاریان دەكات كە بەشەق لە یەكتر بدەن و لە دواییدا پێیان دەڵێت، بەو شێوەیە زوو دەبن بە باپیر.

شۆڕشی سووریا لە 2011 لە دژی رژێمی سووریا و بەشار ئەسەد و حزبی بەعسی فەرمانڕەوا لەو وڵاتە بە ناڕەزایەتییەكی فرەوانی جەماوەری دەستی پێ كرد، دواتر بەرەو شۆڕٍشێكی جەماوەری گۆڕا كە زۆرینەی ناوچەكانی سووریای گرتەوە.

دوای هاتنی رێكخراوی داعش و گرووپە ئیسلامییەكانی سەر بە قاعیدە و سوپای ئازاد و دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەكە و زلهێزانی دنیا، رووخساری شۆڕشەكەیان بۆ جەنگێكی ناوخۆیی فرەلایەن گۆڕی كە تا ئێستە دەیان هەزار كوژراو و سەتان هەزار بریندار و بێسەروشوێن و چەند ملیۆن ئاوارەیەكی لێ كەوتووەتەوە. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل