به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شارى سلێمانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌ند پارچه چه‌كێكی ڕاگه‌یاند و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ى ئهیلوول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شارى سلێمانی له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ڕای گه‌یاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمشەو لە هەڵمەتێکی دانانی مەفرەزەی هاوبەشی هێزی تایبەتی پۆلیس و مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن توانرا دەست بەسەر چەند جۆرێکی چەکدا بگیرێت.
له ڕاگهیانراوهكهیشدا هاتووه، كه یەک کڵانشیکۆف و یەک ویزە و دوو دەمانچەی کڵۆک و یەک دەمانچەی چواردەخۆره، ده‌ست به‌سه‌ریاندا گیراوه، و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، ئێسته‌یش بە فەرمانی دادوەرو بە پێی مادەی 21ی چەک لە یاسای سزادانی عێراقی بەندن كراون.
له‌لایه‌كى تره‌وه، هەر ئەمشەو هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن لە نزیک گردی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوو سەرنشینی ماتۆڕسکیلێکیان دەستگیر کرد کە تەقەیان کردووە، له گرده‌كه‌ى گۆڕان.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌يشى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه هەردوو تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی 21ی چەک بەندن و دەستیشگیراوە بەسەر دەمانچەکەیاندا.