ریال مەدرید پێشەنگی یانەكانی ئیسپانیای لە بەرشەلۆنە وەرگرتەوە

:: AM:08:22:23/09/2018 ‌

یانەی ریال مەدرید شەوی رابردوو سەركەوتنێكی تری لە خولی ئیسپانیا بەدەستهێنا و بەمەش بەشێوەیەكی كاتی پێشەنگی یانەكانی خولەكەی لە یانەی بەرشەلۆنەی ركابەری وەرگرتەوە.

یانەی ریال مەدرید لەچوارچێوەی ركابەرییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداری یانەی ئیسپانیۆڵی كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە.

تاكە گۆڵەكەی یانەی ریال مەدرید لە خولەكی 41ی گێمی یەكەم لەرێگەی ماركۆ ئەسینسیۆ تۆمار كرا.

بەم سەركەوتنە یانەی ریال مەدرید ژمارەی خاڵەكانی بۆ 13 خاڵ بەرز كردەوە و بەشێوەیەكی كاتی پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیای لە یانەی بەرشەلۆنە وەرگرتەوە كە بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەم رووبەڕووی یانەی گیرۆنا ببێتەوە.

هەر لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا دوێنێ شەموو چەند یارییەكی تریش بەڕێوەچوون كە ئەنجامەكەیان بەمشێوەی خوارەوە بوو:-

رایۆ ڤالیكانۆ 1-5 ئەلاڤێس

سێلتا فیگۆ 3-3 بەلەد وەلید

ئیبار 1-0 لیگانیس

خیتافی 0-2 ئەتلەتیكۆ مەدرید

هەروەها ئەمڕۆ یەكشەمیش یارییەكان بەردەوام دەبن و 4 یاری تر بەڕێوەدەچن:-

سەعات 1:00 نیوەڕۆ / لیڤانتی – سڤیلییە

سەعات 5:15ی سەر لەئێوارە / ڤیاڕیال – ڤالێنسیا

سەعات 9:00ی شەو / ریال بیتیس – ئەتلەتیك بیلباو

سەعات 9:45ی شەو / بەرشەلۆنە - گیرۆنا




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م