ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی بڵاوی كرده‌وه، كه دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ شه‌موو نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو میحوه‌ره‌كه‌ی شیعه كۆبووه‌وه، ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بوو له هه‌ردوو میحوه‌ره‌كه‌وه، به ئامانجی چوونی كورد بۆ ڕیزی ئه‌و میحوه‌ره‌ی كه زۆرترین مافی گه‌لی كوردستان ده‌دات.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" بڵاوی كرده‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه به كه‌سێكی سه‌ر به میحوه‌ری مالیكی و عامری داده‌نرێ، حه‌لبووسی باسی له پابه‌ندبوونی میحوه‌ری مالیكی و عامری كردووه به داواكانی كورد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش نێچیرڤان بارزانی ئێواره گه‌یشته به‌غدا و سه‌ره‌تایش له‌گه‌ڵ عه‌ماڕ حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادی له میحوه‌ری سائیروون و نه‌سڕ كۆبووه‌وه و پێی ڕاگه‌یاندوون، كه میحوه‌ری مالیكی و عامری پابه‌ندی خۆیان به‌جێبه‌جێكردنی داواكانی كورد ده‌ربڕیوه.
به‌رپرسێكی سیاسی عێراق به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، نێچیرڤان بارزانی دوای گه‌یشتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی ماوه به‌سه‌رچوو حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌یش پرسی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن و كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت خراوه‌ته به‌رباس.
ئاماژه‌ی دا، كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له پێویستی ڕه‌زامه‌ندبوونی هه‌ردوو میحوه‌ره‌كه به داوا و مافه‌كانی كورد كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و بودجه و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له هه‌مان كاتدا نێچیرڤان بارزانی ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌لبووسی بۆ هه‌ولێر خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی داوه، كه میحوه‌ری مالیكی له ڕێی حه‌لبووسییه‌وه به‌ڵێن و پابه‌ندبوونی خۆیان به جێبه‌جێكردنی داواكانی كورد ده‌ربڕیوه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیكیش، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا دووپاتی له پابه‌ندبوون به داواكان كردووه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانیش له‌سه‌ر ورده‌كاری پابه‌ندبوون و چۆنیه‌تیی گره‌نتیكردنی پرسیوه و داوای كردووه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، نێچیرڤان بارزانی له سه‌ردانه‌كه‌ی ئامانجی ئه‌وه‌بوو كه له هه‌ردوو میحوه‌ره‌كه مافه‌كانی كورد زیاتر ده‌سته‌به‌ر بكات و یاری له نێوان هه‌ردوو میحوه‌ره‌كه كردووه، تا له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان هانی لایه‌كیان بدات له دژی لایه‌نی دووه‌م ده‌سكه‌وتی زیاتر به كوردستان بده‌ن، هاوكات داوایشی له هه‌مووان كردووه، كه به‌گوێره‌ی حه‌قبه‌شی هه‌ڵبژاردن سه‌ركۆماری عێراق پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانه و پێویسته هه‌مووان پشتیوانی كاندیدی پارتی بن بۆ ئه‌و پۆسته.