مۆرینۆ بەسەر یاریزانەكانی تەقییەوە

:: AM:08:54:23/09/2018 ‌

جۆزێ مۆرینۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی جامی توڕەبوونی خۆی بەسەر یاریزانەكانی رشت بەهۆی یەكسانبوونی لە یارییەكەی دوێنێی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر یانەی ولڤەرهامبتۆن.

دوێنێ شەموو یانەی مانچستەر یونایتد لەنێو یاریگەی ئۆڵد ترافۆرد لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی ئینگلیزی بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ لەگەڵ یانەی ولڤەرهامبتۆن یەكسان بوو.

دوای یارییەكە مۆرینۆ بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: شكستەكەمان بەرامبەر یانەی تۆتنهام تاڕادەیەك جێگەی قبووڵكردن بوو بەهۆی ئەنجامی هەڵەكانمانەوە و ئەو كاتیش توڕەببووم، بەڵام ئێستە توڕەترم لە یاریزانەكان بەهۆی ئەوەی نە لە هێڵی بەرگری نە لە هێڵی هێرشبردن وەك پێویست نەبوون.

زیاتر گوتی: ئاستێكی باشمان پێشكەش نەكرد و ئەنجامەكەشی بەمشێوەیە باش نەبوو، بەشێوەیەكی باش بەرگریمان نەكرد و لە هێڵی هێرشبردن و پاڵەپەستۆش باش نەبووین.

مۆرینۆ هەروەها رایگەیاند: سەرەتا گۆڵی یەكەمی یارییەكە لەلایەن ئێمەوە تۆمار كرا، بەڵام دوای ئەم گۆڵە ئاستی یاریزانەكان باش نەبوو و دەبوو لە هێرشبردن بەردەوامبن.

یانەی مانچستەر یونایتد لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی ئینگلیزیدا لە كۆی شەش یاریی رابردوو 3 یاری بردۆتەوە و 2 یاریشی دۆڕاندووە و لە یارییەكیشدا یەكسان بووە، ئێستا یانەكە بەكۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی یانەكان دێت.

دوێنێ شەموو هەر لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی ئینگلیزی چەند یارییەكی تریش بەڕێوەچوون كە ئەنجامەكەیان بەمشێوەی خوارەوە بوو:-

فولهام 1-1 واتفۆرد

لیستەر سیتی 3-1 هێدێرسڤێڵد تاون

لێڤەرپوول 3-0 ساوتهامتۆن

كریستال پاڵاس 0-0 نیوكاسل

بێرنلی 4-0 بۆرنمۆت

كاردیف سیتی 0-5 مانچستەر سیتی

برایتۆن 1-2 تۆتنهام

ئەمڕۆ یەكشەمیش لە دوایین ركابەرییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی ئینگلیزی 2 یاری تر بەڕێوەدەچن:

سەعات 3:30ی دوای نیوەڕۆ / وێست هام یونایتد – چێڵسی

سەعات 6ی ئێوارە / ئارسناڵ – ئێڤەرتۆن





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م