دوای بردنەوەی لە ساوتهامتۆن.. لێڤەرپوول ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆمار كرد

:: AM:09:19:23/09/2018 ‌

یانەی لێڤەرپوول ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی بۆ خۆی تۆمار كرد دوای ئەوەی دوێنێ شەموو سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یانەی ساوتهامتۆن بەدەستهێنا.

دوێنێ شەموو یانەی لێڤەرپوول لەنێو یاریگەی ئەنفێڵد لە گەڕی شەشی خولی نایابی ئینگلیزی بە ئەنجامی 3-0 لە یانەی ساوتهامتۆنی بردەوە.

یانەی لێڤەرپوول بەم سەركەوتنە مێژوویەكی نوێی بۆ خۆی نووسییەوە و بۆ یەكەمجار لە 7 یاریی لەسەر یەكی وەرزی نوێیدا سەركەوتن بەدەست بێنێ.

یانەی لێڤەرپوول لە هەر 6 یاریی وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر یانەكانی وێست هام یونایتد، كریستال پاڵاس، برایتۆن، لیستەر سیتی، تۆتنهام و ساوتهامتۆن سەركەوتنی بەدەستهێناوە، هەروەها لە یەكەم یاریی وەرزی نوێی خولی پاڵەوانانی ئەوروپاش هەفتەی رابردوو سەركەوتنی بەسەر یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بەدەستهێنابوو بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ.

یانەی لێڤەرپوول ئێستا بەكۆكردنەوەی 18 خاڵی تەواو لە ریزبەندی یەكەمی یانەكانی خولی نایابی ئینگلیزی دێت، هەروەها لە ریزی یەكەمی یانەكانی كۆمەڵەی سێیەمی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دێت بە 3 خاڵ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م