ئەگوێڕۆ ناوی چووە نێو مێژووی خولی ئینگلیزییەوە

:: AM:09:29:23/09/2018 ‌

سێرجیۆ ئەگوێڕۆی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی ناوی چووە نێو مێَژووی خولی نایابی ئینگلیزییەوە.

دوێنێ شەموو یانەی مانچستەر ستی لە دەرەوەی یاریگە و جەماوەری لە گەڕی شەشی خولی نایابی ئینگلیزی بە ئەنجامێكی گەورە و بە 5 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی كاردیف سیتی بردەوە.

گۆڵی یەكەمی یانەی مانچستەر سیتی لەلایەن ئەگوێڕۆ لە خولەكی 32ی گێمی یەكەم تۆمار كرا، گۆڵەكانیش تریش لەلایەن یاریزانان برناردۆ سیلڤا لە خولەكی 35، ئیلكای گۆندۆگان لە خولەكی 44، 2 گۆڵ ریاز محرز لە خولەكانی 67 و 89 تۆمار كران.

بە تۆماركردنی ئەم گۆڵە، ئەگوێڕۆ ناوی چووە نێو ریزبەندی 10 گۆڵكارە مێژووییەكەی خولی نایابی ئینگلیزی بە 147 گۆڵ.

ئەگوێرۆ ئێستا لە ریزبەندی 10ی گۆڵكارانی مێژووی خولی نایابی ئینگلیزی دێت بە 147 گۆڵ، بە 2 گۆڵ لە دواوەی ریزبەندی 9یەمە كە لەلایەن لیس فێردیناند تۆمار كراوە.

جێی باسە ئالان شیڕەڕ لە ریزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی مێژوویی خولی ئینگلیزی دێت بە تۆماركردنی 260 گۆڵ و دوای ئەویش واین رۆنی دێت بە 208 گۆڵ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م