پیره‌مێردێكی چینی له لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه به‌مدواییه گیرا، چونكه به ده‌یان كراسی بووكێنی له دووكانه‌كانی فرۆشتنی كراسی ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان دزیبوو، له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌م كاره‌شیه‌وه شتێكی سه‌یری گوتبوو.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، پۆلیسه‌كانی شه‌نگه‌های، توانییان پیاوێكی چینی 50 ساڵ به ناوی "گۆ" بگرن، چونكه بۆیان ده‌ركه‌وت زیاتر له 73 كراسی بووكێنی له دووكان و كۆگاكانی فرۆشتنی كراسی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان دزیوه.
ئه‌م پیاوه له لایه‌ن یه‌كێك له دووكانداره‌كانه‌وه سكاڵای لێ كرابوو، كه ژنه دووكاندارێكی ناوچه‌ی بودونگ 21ی مانگی ئابی ڕابردوو پێوه‌ندی پێوه كردبوون، به پۆلیسه‌كانی گوتبوو كه له ڕێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه بۆی ده‌ركه‌وتووه، پیاوێك له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه 10 كراسی لێ دزیوه و له‌م كۆمه‌ڵه كراسه نوێیه‌ی به‌مدواییه‌ش هێنابووی، هه‌شت دانه‌ی دزیوه.
ئه‌و ژنه دووكانداره ناوی وانگه، به پۆلیسه‌كانی گوتبوو كه كراسه‌كانی هێنده نوێ بوون هێشتا فریا نه‌كه‌وتبوو بیانباته دووكانه‌كه‌ی، كه‌چی ئه‌و پیاوه هاتووه و له ماڵه‌كه‌یه‌وه دزیویه‌تی، كاتێك وانگ نوستووه، له كامێراكانه‌وه بینیویه‌تی كه گۆ به دارێكی درێژ كراسه‌كانی داگرتووه و له‌گه‌ڵ خۆی بردوونی.
پۆلیسه‌كان ئاشكرایان كرد كه ئه‌م پیاوه له لادێیه‌ك له ناوچه‌ی تانگچن ده‌ژی، كاتێك سه‌ردانی شوێنی مانه‌وه‌كه‌یان كرد، بینییان 73 كراسی بووكێنی هه‌ڵواسیوه، نرخه‌كه‌یان له نزیكی 60 هه‌زار یوانی چینی بووه كه ده‌كاته هه‌شت هه‌زار و 740 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ئه‌مه‌ش نرخێكی خه‌یاڵییه.
پۆلیسه‌كان پیاوه‌كه‌یان گرتووه و له هۆكاری دزینی كراسه‌كان پرسیاریان لێی كردووه، كه‌چی پێی گوتوون كه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه كراسه‌كانی دزیوه تا هه‌ستی ژنهێنان و هاوسه‌رگیری تاقی بكاته‌وه و یادگاریی تۆمار بكات، ده‌نا هیچ مه‌به‌ستی فرۆشتنه‌وه‌ی كراسه‌كان نییه و به‌ته‌ما نییه بازرگانییان پێوه بكات.
له میانه‌ی پشكنینه‌كاندا، هه‌ر هه‌شت كراسه‌كه‌ی خاتوو وانگی دووكاندار و كراسه‌كانی تریان له ماڵه‌كه‌ی گۆدا دۆزییه‌وه، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م پیاوه جۆره نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره سه‌یره بنوێنێت.