به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ كه‌مێك زیادبوونی خێرایی با، له دهۆك و كه‌ركووكیش، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌یش 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌یش 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.