ژیان لەگەڵ كەسانی جگەرەكێش تەندروستیت بەرەو كوێ دەبات؟

:: AM:09:54:23/09/2018 ‌
لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی ئەمەریكی گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو كەسانەی بەركەوتنی بەردەوام و بە شێوەیەكی درێژخایەن بۆ كەسانێك كە ژیان لەگەڵ جگەرە كێشێك بەسەر دەبەن، بەرەو هەڵدێری تەندروستی و نەخۆشیی ترسناكیان دەبات لە تەمەنێكی زوودا، بە تایبەت لە تەمەنی منداڵییەوە.

گرووپە پزیشكییەكە لێكۆڵینەوەیان لەسەر 71 هەزار كەس كردووە كە هەرگیز جگەرەیان نەكێشاوە، كە تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 74 ساڵە و بۆ ماوەی 22 ساڵ بەردەوام بە دواداچوونی پزیشكییان بۆ ئەنجام دراوە و لەگەڵ كەسانی ئاسایی كە لەگەڵ جگەرەكێشێك ناژین، دۆخی تەندروستی و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە مەترسیدارەكان بەراورد كراوە.

لە ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكەدا دەركەوتووە كە 31% ی ئەو كەسانە تووشبووی نەخۆشیی ترسناك و درێژخایەنی كۆئەندامی هەناسەدان بوونە، بە بەراورد لەگەڵ كەسانی ئاسایی كە ژیانیان لەگەڵ كەسانی جگەرەكێش بەسەر نەبردووە 9%ی چانسی مردن لە تەمەنێكی زوودا هەیە و 27%ی ئەگەری تووشبوونی نەخۆشییەكانی دڵ و 23% تووشبوون بە ئیفلیجی مێشك، بە ڕێژەی 42% دووچاری مردن دەبن بەهۆی نەخۆشییە كوشندەكانی سییەكان. 
 
د. تۆڵە فەرەج / هەولێر



وشە - باز ئه‌حمه‌د