سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا، ئاماژه به گرتنى چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێك ده‌كات كه به سه‌تان دۆلار پاره‌ى خه‌ڵكیان له‌كاتى پڕۆژه‌كاندا خواردووه و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "بۆ ئه‌مساڵیش 10 تا 15 مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان دراون كه ژماره‌یه‌كیان پڕۆژه‌ى گه‌وره و ستراتیجین". عاره‌ب ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه حكوومه‌ت مانگانه بڕێك پاره ده‌داته‌وه به به‌ڵێنده‌ران و پێشبینى ده‌كات تا كۆتایى ئه‌مساڵ نرخى زه‌وى له هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه.
دواى نه‌مانى ئاماژه‌كانى ته‌نگژه‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستان، ئێسته قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان به چ شێوه‌یه‌كه و چه‌نده؟
به دڵنیایییه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ى دارایى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان ڕووى له دابه‌زین كرد، به‌ڵام دواى نه‌مانى داعش و به‌ره‌وپێشچوونى دارایى و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت، واى كرد دۆخى وه‌به‌رهێنان له كوردستان به‌ره‌و باشتر بچێت، له ساڵى 2018 ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌ستیان به كاركردن كرده‌وه و ژماره‌یه‌كى نوێى پڕۆژه ئێسته مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و بڕیاره ده‌ست به‌كار بكه‌ن.
بڕیار هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه ڕاگیراوه‌كان ده‌ست پێ بكرێنه‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت جێبه‌جێ كرا؟
له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێردا 70 پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ئه‌و بڕیاره ده‌یگرتنه‌وه و ئێسته ژماره‌یه‌ك له‌و پڕۆژانه دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان، ده‌ستیان به كاركردن كردووه‌ته‌وه و دوو هه‌فته مۆڵه‌ت دراوه بۆ ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌یان، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و پڕۆژانه‌ى ده‌ستیان به‌كار نه‌كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێككاریان به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵهتهكانیانه، له‌گه‌ڵ پێدانى پڕۆژه‌كانیان به وه‌به‌رهێنه‌رى تر، بۆیه ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه وه‌به‌رهێنانه ده‌درێ كه ده‌ست به كاركردن ناكه‌نه‌وه.
بێگومان ئه‌و پڕۆژانه له‌سه‌ر بنه‌ماى پاره ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، بڕیار هه‌یه بۆ پێدانى پاره‌ى به‌ڵێنده‌ران؟
ئه‌وه پێوه‌ندى به پارێزگار و وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ى لاى ئێمه‌یه وه‌به‌رهێنه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ى خۆی پڕۆژه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات و دواى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان، خۆى بودجه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ ته‌رخان ده‌كات و حكوومه‌ت هیچ تهمویلێكى ناكات، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژانه‌ى وه‌به‌رهێنان نین، ئێسته كێشه‌ى وه‌رگرتنى پاره‌ى به‌ڵێنده‌ریان هه‌یه، هه‌رچه‌نده قسه هه‌یه كه مانگانه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بڕێك پاره به به‌ڵێنده‌ران بدرێته‌وه.
به‌گشتى چه‌ند پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر وه‌ستابوون؟
به‌شێك له پڕۆژه‌كان كاروباره‌كانیان زۆر به سستى به‌ڕێوه ده‌برد، بۆ نموونه پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان هه‌بوو ماوه‌ى دوو ساڵى پێ درابوو بۆ ته‌واوكردنى، به‌ڵام به چوار ساڵیش پڕۆژه‌كه ته‌واو نه‌ده‌كرا. 15 پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر كاركردن به ته‌واوى تیایاندا وه‌ستابوو كه ئێسته داواكارییان پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كاركردن بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مساڵیش 10 تا 15 مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان دراون كه ژماره‌یه‌كیان پڕۆژه‌ى گه‌وره و ستراتیجین و خۆیان له پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى و هۆتێل ده‌بیننه‌وه.
له ڕابردوودا هه‌ندێك وه‌به‌رهێنه‌ر كێشه‌ى زۆریان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دروست كرد و به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان هه‌ڵاتن، ئه‌و كێشانه به كوێ گه‌یشتن؟
پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون كێشه‌ى گه‌وره‌یان تێدا هه‌بوو، له هه‌ولێر خاوه‌نى پێنج پڕۆژه گیراون و له قۆناغى دادگاییدان، سه‌ربارى ئه‌وه دوو وه‌به‌رهێنه‌ر بڕیارى گرتنیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام له كوردستان هه‌ڵاتوون، به تاوانى گرێبه‌ستى وه‌همى و فرۆشتنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون به هاووڵاتییان كه زیانى زۆریان به خه‌ڵك گه‌یاندووه، ئه‌وانه هه‌موو به‌پێى یاساى سزادانى عێراقى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزاى توندیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
ده‌كرێ زانیاریى وردتر له‌وباره‌یه‌وه بده‌ی؟
ئه‌وانه‌ى گیراون له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌دان و دۆسیه‌كانیان ئاماده‌ن، پێنج وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه چواریان خاوه‌نى پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانن و یه‌كێكیان تاوانى تر‌ى هه‌یه و پێشتر وه‌به‌رهێنه‌ر بووه، ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه به تۆمه‌تى واژووكردنى چه‌كى بێ حیساب بانكى و گرێبه‌ستى وه‌همى، گیراون و چه‌ندان هاووڵاتى له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وان زیانمه‌ند بوون و له‌سه‌ر داواى داواكارى گشتی گیراون، پڕۆژه هه‌یه له هه‌ولێر هه‌شت ملیار تا 20 ملیارى دیناری هاووڵاتییانى تێدا به‌هه‌ده‌ر دراوه.
ئێسته‌یش زه‌ویى " موساته‌حه" ده‌درێت به وه‌به‌رهێنه‌ران؟
به‌پێى یاساى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه ستراتیجى بێت، وه‌به‌رهێنه‌ر بۆى هه‌یه زه‌ویى موساته‌حه یان له شێوه‌ى بهكرێدان وه‌ربگرێ كه نرخه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه دیارى ده‌كرێ، بۆ ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك مۆڵه‌ت دراون و دواى ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى موساته‌حه و كرێ له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ر كراوه كه ماوه‌كه‌ى له 25 ساڵ كه‌متر و له 18 ساڵ زیاتره.
هیچ چاودێرییهكتان له‌سه‌ر جیبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌ت دواى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنان؟
پێشتر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه چاودێریى پڕۆژه‌كان ده‌كرا، به‌ڵام له ساڵى 2012ه‌وه ئه‌و شێوازه گۆڕاوه و له‌لایه‌ن نووسینگه‌یه‌كى ئه‌ندازیارییه‌وه چاودێرى پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌كرێ كه نووسینگه‌كان ڕێپێدراون بۆ ئه‌و كاره، ئه‌و بڕیاره‌یش له‌وه‌وه هات كه ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان به چه‌ند ئه‌ندازیارێكه‌وه نه‌یده‌توانى چاودێریى ته‌واوی پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان بكات، ئێسته‌یش گرێبه‌ست هه‌یه له نێوان وه‌به‌رهێنه‌ر و ده‌سته‌كه و هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك دواى ته‌واوبوون هه‌بێ، ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێ و نموونه‌ى له‌و جۆره‌یش هه‌بوون.
باس له‌وه ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر كه ئێسته له سه‌ره‌تادایه، نرخى زه‌وى به‌رز ده‌بێته‌وه؟
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زه‌وى له ساڵانى 2013 خه‌یاڵى و نائاسایی بوو به به‌راورد به هه‌موو شوێنێكى دنیا، ئێسته پێشبینى ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ده‌ستكردنه‌وه به پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان، نرخى زه‌وى جارێكى تر به‌رز ببێته‌وه، هه‌ولێر بۆ وه‌به‌رهێنان جیاوازه و هه‌ر جووڵه‌یه‌كى ئاوه‌دانى هه‌بێت، ئه‌وه نرخى زه‌وى زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، پێشبینى ده‌كرێ تا كۆتایى ئه‌مساڵ نرخى زه‌وى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ره‌وشى سیاسیی و ته‌ناهیی له ناوچه‌كه‌دا ڕۆڵى هه‌یه و ئێسته هه‌ولێر ئارامترین شوێنه بۆ ژیان.
زانیارى هه‌یه هه‌ندێك كه‌یسى گه‌نده‌ڵى له‌ناو ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌ن و له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانى چاودێرییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێ، ئه‌وانه چین؟
زۆرینه‌ى فه‌رمانگه‌كان كه‌یسیان له دادگاكانى كوردستان هه‌یه و ڕۆژانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌سپاكی و دادگاكانه‌وه داواى ڕوونكردنه‌وه له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌كرێ، به‌ڵام تا ئێسته یه‌ك فه‌رمانبه‌رى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى بانگهێشت نه‌كراوه و نه‌گیراوه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ڕۆژانه هاووڵاتییان له دادگاكان سكاڵا له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران تۆمار ده‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
هه‌رێمى كوردستان له به‌رده‌م كرانه‌وه‌یه‌كى تر‌ى ئابووریدایه، هیچ ئاسانكارییه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌یه تا زیاتر گرنگى به‌و كه‌رتانه بدرێ؟
ئێسته هه‌وڵى زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنه‌رى بیانى بێته هه‌رێمى كوردستان، دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه كه كوردستان پێویستى به پڕۆژه‌ى پیشه‌سازى هه‌یه و پێویسته وه‌به‌رهێنه‌ران له‌و ڕووه‌وه سه‌رمایه‌كانیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، له هه‌ولێر هه‌ندێك شوێن دیارى كراون بۆ پڕۆژه‌ى پیشه‌سازى و به‌رنامه هه‌یه چه‌ندان سه‌رمایه‌داری وڵاتان بێن بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه ئه‌نجام بده‌ن و هه‌لى كارى زیاتر بۆ خه‌ڵكى كوردستان دابین بكرێ.