پێنجه‌مین كتێبی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" به ناوی "ڕوانینێك له تراجیدیا" چاپ كرا و به‌منزیكانه له سه‌رجه‌م ده‌زگا ڕۆشنبیری و كتێبخانه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت.
له درێژه‌ی به‌رهه‌مه چاپكراوهكانیدا، ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" هه‌ستا به چاپكردنی پێنجه‌مین كتێبی بۆ "حسه‌ین له‌تیف" نووسه‌ری ناسراوی كورد به ناوی "ڕوانینێك له تراجیدیا" و به‌مزووانه بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ڕوانینێك له تراجیدیا، یه‌كه‌م كتێبی كوردییه له‌باره‌ی تراجیدیا، كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه و بۆ كتێبخانه‌ی كوردی ده‌سكه‌وتێكی گرانبه‌هایه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه كورد له‌و بواره‌دا سه‌رچاوه‌ی كه‌م و ده‌گمه‌نه، بۆیه ئه‌مه ده‌بێت به یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كه نووسه‌ر "ئه‌حمه‌دی خانی" و "شێركۆ بێكه‌س"ی به نموونه هێناوه‌ته‌وه، وه‌ك دوو شاعیری كورد و دهقهكانیانی پێوه‌ست به تراجیدیای تاك و نه‌ته‌وه كردووه و خراونه‌ته به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی نووسه‌ر، كه له‌و ڕووه‌وه ده‌قی كوردی نزیك كردووه‌ته‌وه له شاكاره جیهانییه‌كان.
ئه‌م كتێبه له نزیكترین كاتدا ده‌گاته كۆشكه‌كانی كتێب، رۆژنامه‌فرۆشی، كتێبخانه و ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌ستی بخات، بۆیه له رۆژانی داهاتوو "وشه" ناوی ئه‌و شوێنانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه كتێبه‌كه‌ی لێ ده‌ست ده‌كه‌وێ.