سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى عێراق ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ بۆڕییه‌كى گه‌وره‌ى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى به‌سڕه له رۆژئاواى شاره‌كه گڕى گرتووه و تا ئێسته‌ش هۆكاره‌كه‌ى نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له شارى به‌سڕه به پێگه‌ى
"بغداد الیوم"ى عێراقى راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بۆڕییه‌كى گه‌وره‌ى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له نزیك پردى محه‌مه‌د قاسم له رۆژئاواى شارى به‌سڕه گڕى گرتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، تیمى تایبه‌تى به‌رگریى شارستانى سه‌ر به كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سڕه و تیمه‌كانى به‌رگریى شارستانى شاره‌كه به‌ره‌و شوێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه رۆیشتوون و تا ئێسته‌ش هۆكارى ئاگره‌كه نه‌زانراوه.
به‌سڕه به یه‌كێك له شاره گرنگه‌كانى عێراق له‌ڕووى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته‌وه و رۆژانه به‌شى زۆرى ناردنى نه‌وتى عێراق بۆ بازاڕه‌كانى دنیا له رێى به‌سڕه‌وه ده‌بێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رێكخراوێكى جیهانى راى گه‌یاند، به‌هۆى نه‌بوونى ژێرخانێكى ئابوورى به‌هێز بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى به‌سڕه، عێراق بۆ 10 ساڵى داهاتوو ناتوانێ ئاستى فرۆشتنى نه‌وتى زیاد بكات.
چونكه شێوازه‌كانى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له به‌سڕه پێویستیان به پێشخستن هه‌یه.