مووچەی رۆناڵدۆ سێ ئەوەندەی سەرجەم یاریزانانی یارییەكەی ئەمڕۆیانە

:: PM:12:11:23/09/2018 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم سەعات 9:30ی شەو بەكاتی كوردستان، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لەگەڵ هاوڕێكانی لە یانەی یۆڤێنتۆس لە گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا دەبنە مێوانی یانەی فڕۆسینۆنی.

رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: ئەو مووچەیەی كە بەتەنیا رۆناڵدۆ لە یانەی یۆڤێنتۆس بۆ ماوەی وەرزێك وەری دەگرێ سێ ئەوەندەی مووچەی سەرجەم یاریزانانی یانەی فڕۆسینۆنییە كە 28 ملیۆن پاوەنە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە سەرجەم یاریزانانی یانەی فڕۆسینۆنی لە بەرامبەر یاریكردنی وەرزێك بڕی 9.9 ملینۆ پاوەن وەردەگرن.

ئەو یاریزانەی زۆرترین مووچە لە یانەی فڕۆسینۆنی وەردەگرێ گۆێل كامبلی هێرشبەری پێشووی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزییە كە مووچەی ساڵێكی 736 هەزار پاوەنە، لەبەرامبەریشدا رۆناڵدۆ تەنیا لە ماوەی هەفتەیەكدا 538 ملیۆن پاوەن لە یانەی یۆڤێنتۆس وەردەگرێ.

یاریزانانی یانەی فرۆسینۆنی



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م