سه‌نته‌رى ئامارى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئاشكراى كردووه، له‌مساڵدا رێژه‌ى گه‌نم %26 و رێژه‌ى جۆ %37 كه‌مى كردووه.
سه‌نته‌رى ئامارى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراقى به فه‌رمى رێژه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى دانه‌وێڵه‌ى له ساڵى 2018 بڵاو كرده‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه رێژه‌ى گه‌نم ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵى 2017 %26.8 كه‌مى كردووه، ئه‌مساڵ
دوو ملیۆن و 178 هه‌زار تۆن گه‌نم به‌رهه‌م هاتووه، كه‌چى ساڵى رابردوو دوو ملیۆن و 974 هه‌زار تۆن گه‌نم به‌رهه‌م هاتبوو.
له‌باره‌ی جۆش سه‌نته‌رى ئامار ئاشكراى كردووه، به‌رێژه‌یه‌كى زیاتر له كه‌می به‌رهه‌م جۆ كه‌مى كردووه، له ساڵى رابردوودا سێ ملیۆن و 300 هه‌زار تۆن جۆ به‌رهه‌م هاتبوو، كه‌چى ئه‌مساڵ ته‌نیا ملیۆنێك و 91 هه‌زار تۆن جۆ به‌رهه‌م هاتووه، بۆیه به به‌راورد به ساڵى رابردوو رێژه‌ى جۆ %37.1 كه‌مى كردووه.
له داتاكانى وه‌زاره‌تى پلاندانان ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، جیا له‌وه هه‌رێمى كوردستان له رووپێوییه‌كه نه‌بووه، هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانى مووسڵ و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك و حه‌ویجه‌ش به‌هۆى بارودۆخى ته‌ناهى ئه‌م شارانه‌وه رووپێیویان تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه.
هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى دانه‌وێڵه‌ش بۆ كه‌مى ئاو و باران هاتووه‌ته گێڕانه‌وه.