ژانەسەری گیرفانە هەوایییەكان یان جیوب بەهۆی هەوكردنی گیرفانە هەوایییەكانەوە دروست دەبێت، ژانەسەرێكی سووكە و دەتوانرێت بە ڕێی سروشتی ئەم ئازارە چارەسەر بكرێت، ئەگەر درێژخایەن بێ، بە نەشتەرگەری چارەسەر دەكرێ، لێرەدا باس لە چۆنیەتی دروستبون و هۆكار و چارەسەری ئەم ژانەسەرە دەكەین.
هۆكار
ئەم جۆرەی ژانەسەر بەهۆی هەوكردنی جیوب یان گیرفانە هەواییەكانەوە دروست دەبێت ئەم گیرفانە هەوایانە دەكەونە ئێسكی روومەتەوە، چوار بۆشاین لە روومەتەوە درێژ دەبنەوە بۆ سەر لووت، سوودی ئەم گیرفانە هەواییە ئەوەیە كە ڕێ لە بەرزبوونی پلەی گەرمی دەگرێت، ئێسكی سەر سووك دەكات، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی دەنگ و هۆكاری سەرەكی بۆ دروستبوونی ژانەسەری جیوب هەستەوەری یان هەوكردنی جیوبەكانە.
زۆر نیشانە هەیە كە هەوكردنی جیوب دەستنیان دەكەن، زیادبوونی لینجە ماددەی لووت، گیرانی لووت و كەمبونەوەی هەستی بۆنكردن.لە هەندێك حاڵەتدا دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری قوڕگ و كۆكە و تا بەتایبەتی لەكاتی هەوكردندا.وە دروستبوونی ئازار لە روومەتەكان بەهەمانشێوە نیشانەیەكە بۆ هەوكردنی گیرفانە هەواییەكان.
چارەسەركردنی:
ئەگەر ژانەسەر بەهۆی هەوكردنی جیبوبەوە دروست بوو، باشترە بە چارەسەری سروستی ئەو ئازارە كەم بكرێتەوە ئەویش بە بەكارهێنانی هەڵم یان خۆشتن بە ئاوی گەرم، خواردنی شلە یارمەتی زوو چارەسەركردنی گیرفانە هەوایییەكان دەدا و ژانەسەر كەم دەكاتەوە.
ئەگەر هاتوو ئەو ئازارەی كە دروست بوو توند بوو باشترە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، زیاتر بۆ كەمكردنەوەی ئەم ئازارە دژە زیندە یان سپرا و دەرمانی تەنگەنەفەسی و هەستیاری بەكاردەهێنرێت.