له ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری ڕیشمۆندی ئه‌مه‌ریكا، مارێكی دوو سه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه و وێنه‌كه‌ی له‌ناو میدیاكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، بووه‌ته جێی باس و ترسی هاووڵاتییان.
له ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری ڕیشمۆندی ویلایه‌تی ڤێرجینیای ئه‌مه‌ریكا، مارێكی دوو سه‌ر بینراوه و وێنه‌كه‌ی له‌ناو میدیاكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه و هاووڵاتییانی ترساندووه.
ئه‌م ئاژه‌ڵه كه ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌بینراوه و ته‌نیا به ده‌گمه‌ن له‌ناو مێژوودا باس كراوه، له‌م ده‌ركه‌وتنه‌وه به یه‌كجاری سه‌لمێندرا كه ڕاستییه و ماری له‌و شێوه‌یه‌ش بوونی هه‌یه، كه له لایه‌ن ژنێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه له‌ناو باخه‌كه‌ی خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردوه‌ته‌وه، هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵه خشۆكه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، ماری دوو سه‌ر زۆر ده‌گمه‌ن و تاكه، چونكه ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ژی و زیان و ترسی نییه.
له‌ناو خشۆكهكانیشدا زۆربه‌یان به ده‌گمه‌ن یان باو بێت بۆ دوو سه‌ری ده‌ركه‌وتوون و به‌رده‌وامیش ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌م ماره ده‌گمه‌نترینیان بووه و هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كردووه.