ئه‌كادیمیای كوردی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ سازدانی ئێواره كۆڕێك بۆ مامۆستا مه‌جید ساڵحی نووسه‌ر ته‌واو كردووه، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆڕه‌كه به‌ڕێوه بچێت.
ڕۆژی چوارشه‌م 26ی ئهیلوول، له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیاندا ئه‌كادیمیای كوردی بۆ ڕێزلێنان له خه‌بات و تێكۆشانی مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی، ئێواره كۆڕێك بۆ مامۆستا مه‌جید ساڵح نووسه‌ری كتێبی "ڕه‌فیق حیلمی.. پۆرترێتی مونهوهرێكی كورد" ساز ده‌كات.
دوا به دوای كۆڕه‌كه، رێوڕه‌سمی ناساندن و واژووكردنی كتێبه‌كه له لایه‌ن نووسه‌ر خۆیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و كتێبه‌كه له‌وێ به‌رده‌ست ده‌بێت.
ئه‌م كۆڕه له هۆڵی مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی، ناو ته‌لاری ئه‌كادیمیای كوردی ڕۆژی چوارشه‌م سه‌عات چواری ئێواره ساز ده‌كرێت و هاتنیش بۆ هه‌مووانه.