به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی "وشه" له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بۆ نادیاریی نه‌وتی كه‌ركووكی كرد و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی بواره‌كه و چه‌ند ئه‌ندازیارێكی كۆمپانیای نه‌وتی باكور، زانیاریی ته‌واوی ده‌ست كه‌وت كه ده‌ری ده‌خات نه‌وتی كه‌ركووك له پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلیشیاكانی شیعه و چه‌ند كه‌سێكی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌كار ده‌هێنرێت.
زانیارییه‌كانی "وشه" ده‌ریده‌خه‌ن كه به قاچاخبردنی نه‌وتی كه‌ركووك گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كۆمپانیای نه‌وتی به‌ریتانی "بریتش پترلیۆم" كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا هه‌یه، بڕێكی كه‌می نه‌وتی كه‌ركووكی بۆ ده‌مێنێته‌وه، چونكه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه به به‌راورد له‌گه‌ڵ میلیشیاكان، ئه‌وان زۆرینه‌ی ڕه‌های نه‌وتی كه‌ركووك به قاچاخ ده‌به‌ن، له‌م كاره‌یشدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای نه‌وتی باكور "فه‌رید جادر" كه عه‌ره‌بێكی شیعه‌ی خه‌ڵكی باشووره و "سه‌فا عه‌بدوڕه‌حمان" یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بۆ كاروباری كارگێڕییه، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و باڵی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌قاچاخبردنی نه‌وت بۆ ئێران
له‌و به‌دواداچوونه‌ی "وشه"دا ده‌ركه‌وت، به ئاگاداری لیوا "مه‌عن ساعدی" به‌ڕێوه‌به‌ری دژه‌تیرۆری كه‌ركووك و ڕێكخراوی به‌در كه له‌لایه‌ن هادی عامرییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێ، به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی به‌رپرسی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی، شه‌وان له كۆمپانیای نه‌وتی باكور له كه‌ركووكه‌وه نه‌وت به قاچاخ ده‌گه‌یه‌نرێته سلێمانی، له‌وێشه‌وه بۆ ئێران ئاودیو ده‌كرێ.
ئه‌و نه‌وته به ناوی پاڵاوگه‌ی بازیانه‌وه له كه‌ركووكه‌وه ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كرێ، به‌ڵام له‌لایه‌ن لاهوور و ئاراسی برای و هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د كه له‌و بازرگانییه‌وه تێوه‌گلاون، ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێ و ڕۆژانه‌یش به‌شێك له‌و تانكه‌رانه له نزیك "گوندی خاڵۆبازیانی" ده‌بینرێن و وه‌ك به‌رپرسانی كه‌ركووك زانیاری‌یان به "وشه"دا، پرۆسه‌كه به سه‌رپه‌رشتی لاهوور جه‌نگی به‌ڕێوه ده‌چێ و ڕۆژانه‌یش سه‌دان تانكه‌ر نه‌وت به قاچاخ له كه‌ركووك ده‌برێنه سلێمانی و له‌وێوه بۆ ئێران ره‌وانه ده‌كرێن.
تایبه‌ت به‌و نه‌وته‌ی به‌ره‌و سلێمانی ده‌چێت به‌ناوی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بازیان و له‌وێوه ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێ، بازرگانێكی نزیك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، به"وشه"ی راگه‌یاند كه "دوو به‌ڵێنده‌ر نه‌وتی دزراو له سلێمانییه‌وه به تانكه‌ر بۆ باشماخ ده‌گوازنه‌وه كه ناویان (هێمن و دانا)یه".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا له سنووری داقووق، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و یه‌كێتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نێوان داقووق و شاره‌دێی تازه پۆلیسی نه‌وتی كه‌ركووك خاڵێكی پشكنینی هه‌یه و تایبه‌ت بووه به پشكنینی تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌و سێ هێزه‌ی ناو بران، ڕێی قاچاخچێتی به‌و نه‌وته‌یان بۆ ڕێی كفری گواستووه‌ته‌وه و له‌وێوه به‌ره‌و خانه‌قین و ده‌روازه سنوورییه‌كانی مونزریه و په‌روێزخان، ئاودیوی ئێران ده‌كرێ.
"وشه" ئه‌وه‌یشی ده‌ست خست كه "ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر تانكه‌ری نه‌وت له كێڵگه‌كانی حه‌مرینه‌وه به قاچاخ ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سنووری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پاشان ده‌برێنه ئێران، چه‌ند كه‌سێكی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له ئامرلی و خورماتوو سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری عێراق له مانگی ئایاری رابردوودا زانیاری له‌باره‌ی گۆڕینی ڕێڕه‌وی تانكه‌ره نه‌وته قاچاخه‌كان پێ گه‌یشت، بڕیاریان دا بازگه‌كانی پۆلیسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا كه له پشتی بازگه‌ی شاره‌دێی تازه بوون، بۆ دووڕیانی كفری به‌رانبه‌ر شاره‌دێی سلێمان به‌گ و ته‌نیشت بازگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بگوازرێنه‌وه، هه‌ر تانكه‌رێك به بازگه‌ی هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا تێپه‌ڕ ده‌بێ، پێویسته ڕه‌وانه‌ی پۆلیسی نه‌وت بكرێ، به‌ڵام هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا، ته‌نیا ئه‌و تانكه‌رانه ڕه‌وانه‌ی پۆلیسی نه‌وت ده‌كه‌ن كه ڕێیان پێ دراوه و یاسایین، تانكه‌ره قاچاخه‌كانیش به‌ڕێ ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی لای پۆلیسی نه‌وتیان بكه‌ن، چونكه خۆیشیان له دزینی نه‌وته‌كه به‌شدارن".
"وشه" زانیویه‌تی به‌رپرسی بازگه‌كه‌ی پۆلیسی نه‌وت ناوی "نه‌وزاد جه‌بار" كورده و ده‌زانن هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا تانكه‌ره قاچاخه‌كان به‌ڕێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوانن رایان بگرن.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی یایچیی كه‌ركووك بۆ "وشه" گوتی، وێستگه‌یه‌ك به‌ناوی "ته‌ركیز جه‌دید" له نزیك گوندی یایچی له‌سه‌ر ڕێی كه‌ركووك-حه‌ویجه هه‌یه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه نه‌وت له‌و وێستگه‌یه‌ش به تانكه‌ر ده‌رده‌كرێت و حه‌واڵه‌ی كفری ده‌كه‌ن و له‌وێشه‌وه بۆ مه‌رزی په‌روێزخان و ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێ.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كه‌ی "وشه"، كۆمپانیای نه‌وتی باكور هه‌ر شه‌وێك نزیكه‌ی 400 تانكه‌ر نه‌وت ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات، هه‌روه‌ها كه‌سێك به ناوی "ئه‌بو جه‌عفه‌ر" كه پله‌ی ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری میلیشیاكانی ئیمام عه‌لی قیتالی هه‌یه و له شاره‌دێی ڕه‌شاد تا شاره‌دێی ئامرلی له رووی میلیشیایییه‌وه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودایه و پێشتر له ڕیزی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كاری كردووه، ئێسته له ڕه‌شاد و متیبیجه له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی سه‌رایا خوڕاسانی كاری قاچاخچێتی نه‌وت بۆ ئێران ده‌كات".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه ده‌ستهاتووه‌كان، له سه‌عات چواری به‌ره‌به‌یانیی هه‌موو ڕۆژێك، 10 تا 15 تانكه‌ر نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی نزیك مه‌كته‌ب خالید ده‌رده‌هێنن و فیرقه‌ی ئیمام عه‌لی قیتالی و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و به‌در به نهێنی ئه‌و نه‌وته له‌سه‌ر ڕێی كه‌ركووك – تكریت ده‌گوازنه‌وه، دواتر به ڕێیه‌كی قاچاخدا كه خۆڵه و قیرتاو نه‌كراوه، نه‌وته‌كه ده‌گه‌یه‌ننه شارۆكه‌ی خانه‌قین و له‌وێشه‌وه ده‌چێته ئێران.
دزینی نه‌وت له‌لایه‌ن حه‌شد و خیانه‌تكاران
سه‌رچاوه‌كانی "وشه" له كۆمپانیای نه‌وتی باكور كه دژی ئه‌و پرۆسه تاڵانییه‌ی نه‌وتن و ده‌سه‌ڵاتیشیان به‌سه‌ر ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه‌دا نییه، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه "له كێڵگه‌ی نه‌وتی زه‌مبوور نه‌وت ده‌دزرێ، ئه‌و بۆڕییانه‌ی نه‌وتی كێڵگه‌كه ده‌گه‌یه‌ننه كۆمپانیای نه‌وتی باكور له سنووری قادركه‌ره‌م و گوندی قه‌ڵخانلوو، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و یه‌كێتییه‌وه كون كراون و نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێنرێت".
به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندازیارانه "سامان خورشید كه خه‌ڵكی كفرییه، له‌گه‌ڵ عه‌لی جه‌عفه‌ر مسته‌فا ناسراو به (عه‌لی بابا) كه یه‌كێكه له میلیشیاكانی ناو گرووپی حزبوڵای عێراقی، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن، به ئاگاداری كه‌سێكی تر به‌ناوی عه‌لی غازی شویش كه پاسه‌وانی بیره نه‌وتییه‌كانی زه‌مبووره".
"بۆڕییه نه‌وتییه‌كانی سنووری گوندی قه‌ڵخانلوو له‌لایه‌ن خه‌وام تالیب شێخانی پاسه‌وانی ده‌كرێن كه یه‌كێتییه و پشكی له دزینی نه‌وتی بۆڕییه كونكراوه‌كاندا هه‌یه، ڕۆژانه چوار تا شه‌ش تانكه‌ر نه‌وت له ڕێی گوندی مامشه و ساڵه‌یی سه‌ر به شاره‌دێی له‌یلان بۆ سلێمانی دێنه ناردن، تا ده‌گه‌نه سلێمانیش دوو برا (مه‌حموود و هێمن سه‌ید فه‌خره‌دین) له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كیان به‌ناوی جێگر، پاسه‌وانی تانكه‌ره‌كان ده‌كه‌ن كه سه‌ر به لاهوور جه‌نگین".
جیا له‌وانه‌یش، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه میلیشیایه‌كی تری حه‌شدی شه‌عبییه، له گوندی ئه‌لبوخرجه سه‌ر به شارۆكه‌ی دووبز، له مانگی ئایاری رابردووه‌وه به به‌رده‌وام شه‌وان له سه‌عات 12 تا سێی به‌ره‌به‌یان نه‌وتیان دزیوه.
له سلێمانییه‌وه بۆ ئێران
پرۆسه‌كه به دوو ئاراسته‌دا ده‌ڕوات، یه‌كه‌م سلێمانی و دووه‌م كفری و خانه‌قین، ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به سلێمانی، تانكه‌ری گرووپ و میلیشیا جیاوازه‌كان له شوێنه نه‌وتییه جیاوازه‌كانی كه‌ركووكه‌وه به‌ڕێ ده‌كه‌ون و دوای ئاماده‌بوونیان له سلێمانی، له‌لایه‌ن سێ كۆمپانیاوه نه‌وته‌كه ده‌گوزارێته‌وه بۆ ئێران، ئه‌و كۆمپانیایانه بریتین له كۆمپانیای "به‌شائیر خه‌یر خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د نووری مالیكی" و كۆمپانیای "عیون سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در" و كۆمپانیای "ساوركاز كه سه‌ر به یه‌كێتی"یه.
ئه‌م كۆمپانیایانه ڕۆژانه 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كه‌ن، له ڕێی مه‌رزی باشماخه‌وه ئاودیوی ئێرانی ده‌كه‌ن بۆ شاری كرماشان و له ناوچه‌یه‌ك به ناوی "ده‌ره‌شه‌هر" ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ده‌كه‌ن.