دوای ئه‌وه‌ی ژنێكی ئه‌مه‌ریكی به نه‌شته‌رگه‌ری توانی كێشی خۆی دابه‌زێنێت و ده‌ست به خۆشیبینین له شته ساده‌كانی ژیان بكات، مێرده‌كه‌ی به‌رگه‌ی نه‌گرت و لێی جیا بووه‌وه.
له به‌رنامه‌ی My 600-Lb life كه له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی TLCی ئه‌مه‌ریكی په‌خش ده‌كرێت، ژیانی كریستینا فلیپس له ئه‌ڵقه‌یه‌كدا پێشان درا و بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو.
ئه‌و به‌شداره كه سه‌ره‌تا كێشی 320 كیلۆگرام بووه، له به‌رنامه‌كه‌دا باسی كرد، به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه توانیویه‌تی نزیكه‌ی 243 كیلۆ له كێشی دابه‌زێنێت، پێی وایه ئێسته وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی ده‌ژی.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كریستینا له به‌رنامه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه، كه ئێسته ژیانی خۆشتره و ده‌توانێ شته‌كانی ژیانی به ویست و ئاره‌زووی خۆی بكات، ته‌نانه‌ت كه به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت هه‌ست ناكات ده‌مرێت وه‌ك جاران هه‌ستی پێ ده‌كرد.
هه‌روه‌ها له هه‌موو شتێك سه‌یرتر ئه‌و ژنه باسی لێوه كرد، مێرده‌كه‌ی به‌رگه‌ی نه‌گرتووه ئه‌و هه‌موو خۆشییه و چێژبینینه‌ی كریستینا به لاوازبوونه‌وه‌كه‌ی ببینێت و تاقه‌تی لێی نه‌ماوه، بۆیه لێی جیا بووه‌ته‌وه و وازی لێی هێناوه.