دەرهێنەرێكی ئەمەریكی فلیمێك بۆ سەربەخۆی كوردستان بەرهەم دێنێت

:: PM:09:44:23/09/2018 ‌
جیمس لونكلی دەرهێنەرێكی ئەمەریكییە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دەیەوێت بە تەواوی فێری زمانی كوردی ببێت و سەردانی كوردستان بكات.

جیمس لونكلی دەرهێنەری ئەمەریكی لە لێدوانێكی بۆ "وشە" ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەو تا ئێستە كوردییەكی باش نازانێت، بەڵام میدیا كوردییەكان گرنگی زۆریان بە بەرهەمەكانی داوە لە ڕابردوودا و چەندان فیلمی ئەویان بە ژێر نووسی كوردی پەخش كردووە.

ئەو دەرهێنەرە ئەمەریكییە دەڵێت، هەوڵدەدات لە داهاتوو فیلمێكی نوێ‌ بۆ سەربەخۆی كوردستان و خەونی سەتان كورد بەرهەم بهێنێت. هەروەك دووپات لەوەیش دەكاتەوە كە دەیەوێت بە تەواوی فێری زمانی كوردی ببێت و سەردانی كوردستان بكات.

ئەو دەرهێنەرە خاوەنی فیلمێكە بەناوی عێراقی پارچەكراو لە لێدوانەكەیدا بۆ "وشە" داوای كرد سەرۆك بارزانی فیلمەكەی ببنێت، چونكە وەك ئەو دەرهێنەرە دەڵێت، سەرۆك بارزانی ڕۆڵی گەورەی لە عێراق هەیە.

هەولێر/ پشتیوان عەبدوڵا



وشە - سه‌رخێڵ هاشم