فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری ڕۆژئاوای ئه‌نباری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرای كرد، كه هێزه‌كانی دانیمارك كه به‌شێكن له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق له شارۆكه‌ی قائیمی ڕۆژئاوای ئه‌نبار به هه‌شت گولـله تۆپ بۆردمانی سه‌ربازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیان له ناوچه‌كه كردووه.
قاسم موسلح فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌ری ڕۆژئاوای ئه‌نبار له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، له سه‌عات هه‌شتی شه‌وی ڕابردوو سه‌ربازگه‌یه‌كی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی سه‌عده‌ی شارۆكه‌ی قائیمی ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن تۆپهاوێژهكانهوه بۆردمان كراوه و بۆردمانه‌كه‌یش له‌لایه‌نن هێزه‌كانی نیمارك كه به‌شێكن له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام دراوه، كه ئێسته له بنكه‌ی سه‌ربازی "فۆسفات" له بیابانی ڕۆژئاوای ئه‌نبار بوونیان هه‌یه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، گولـله تۆپه‌كان له نزیك سه‌ربازگه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و به هه‌موو لیكدانهوهیهك بۆ به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بیانی له‌سه‌ر خاكی عێراق ئه‌نجام دراوه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی جزیره گفتوگۆمان كردووه و له بۆردمانه‌كه ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش پێیان ڕاگه‌یاندین، كه بۆردمان و هێرشه‌كه بۆ تاقیكردنه‌وه بووه، به‌ڵام ئێمه ده‌پرسین ئایا به ئامانجگرتنی سه‌ربازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ، ئایا حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه دروست بووه چه‌كی له‌سه‌ر تاقی بكرێته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له كاتێكدایه له ماوه‌ی ڕابردوو میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له هاوپه‌یمانان كرد و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق یه‌كه‌م كاریان ده‌ركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌بێ له‌سه‌ر خاكی عێراق، هاوكات ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانیش هۆشداری توندیان به به‌غدا دا كه هه‌ر زیانێك به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن له عێراق بگات، ئه‌وان حكوومه‌تی عێراق به به‌رپرسیار ده‌زانن.
پێشتریش فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند جارێك میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیان له سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریا بۆردمان كردووه و به گشتی گرژی و بێ متمانه‌یی له نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و میلیشیاكان به‌رده‌وامی هه‌یه.
حه‌شدی شه‌عبی له ناوه‌ڕاستی 2014 به فه‌رمانێكی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق بۆ به‌رگریكردن له به‌غدا و پارێزگا شیعه‌كان دامه‌زرێنرا و زیاتر له 63 گرووپی جیا جیا له خۆ ده‌گرێ و به گشتی ژماره‌یان به 105 هه‌زار چه‌كدار هه‌ژمار ده‌كرێ، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه یاسای بۆ ده‌ركرا و مووچه و چه‌ك و پێداویستییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بۆ دابین ده‌كرێت.