ریزبەندی یانەكانی خولی ئینگلیزی دوای تەواوبوونی هەفتەی شەشەم

:: AM:08:55:24/09/2018 ‌

دوێنێ یەكشەم لە دوایین ركابەرییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی ئینگلیزی 2 یاریی گرینگ بەڕێوەچوون.

لە یاریی یەكەمدا یانەی وێست هام یونایتد مێوانداری یانەی چێڵسی كرد و هەردوو یانەكەش بەئەنجامی 0-0 یەكسان بوون.

لە یاریی دووەمیشدا یانەی ئارسناڵ لەنێو یاریگە و جەماوەری بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئێڤەرتۆنی بردەوە.

بە تەواوبوونی سەرجەم یارییەكانی هەفتەی شەشەم یانەی لێڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی یانەكان مایەوە، یانەی چێڵسیش بۆ ریزبەندی سێیەم دابەزی و مانچستەر سیتیش بە جیاوازی گۆڵ بە 16 خاڵ بە پێشی كەوتەوە، بەشێوەیەكی گشتی ریزبەندی یانەكان ئێستا بەمشێوەی خوارەوە مایەوە:-



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م