ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی دووپاتی كرده‌وه، كه جیا له پارتی، یه‌كگرتوو و گۆڕانیش دژی كاندیدبوونی به‌رهه‌م ساڵحن بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، چونكه بێ ڕێككه‌وتن و گفتوگۆ بووه، جیا له‌وه‌یش چوار لایه‌نه‌كه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به گورزێك له خۆیشیان ده‌بینن، چونكه ئه‌و حزبه ناڕازییه‌كانی كۆكرده‌وه و دواتریش خۆی گه‌ڕایه‌وه ناو ده‌سه‌ڵات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاشكرای كرد، كه فشاری زۆر له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كان دروستكرا، بۆیه له دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار دواخرا، ئه‌میه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی سازان له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێك، یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵحی كاندید كردووه، به‌ڵام پارتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی بده‌ن.
به‌رپرسێك له فه‌رمانی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاندووه، هه‌ردوو به‌ره‌ی شیعه به خۆپارێزییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و نایانه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌ریه‌كبكه‌ون، چونكه پارتی خاوه‌نی 26 كورسی په‌رله‌مانه‌وه و له توانای دایه، دۆخه‌كه له نێوانیان یه‌كلا بكاته‌وه و ته‌رازووه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له دوو میحوه‌ره‌كه‌ی شیعه لاسه‌نگ بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تر بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتی كرده‌وه، پارتی جارێكی تر شه‌ڕی پێ ده‌فرۆشرێ له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، به‌ر له هه‌موو كه‌س پارتی به یه‌كێتی ڕاگه‌یاند كه پێویسته به‌یه‌كه‌وه و به هه‌ماهه‌نگی كاندیدێك دیاریی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان تاكلایه‌نه ئه‌و كاره‌یان كرد، بۆیه ئێسته له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن پارتیش به‌هۆی بێباكی یه‌كێتییه‌وه به‌ڕه له ژێر پێیان ده‌رده‌هێنێ و كاندیدی خۆی بۆ سه‌ركۆمار داناوه و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دا تا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بهێنێت.
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی كورد له به‌غدا بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، ململانێی كورد گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی ترسناك، ئه‌مه‌یش به‌هۆی كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵحه، چونكه له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه وه‌ك بۆسه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه بۆ حزبه‌كه‌ی بارزانیان داناوه.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا بۆ "العربی الجدید" گوتی، پارتی كاندیدی خۆی دیاریی كردووه، كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه، ئێمه زۆرترین كورسی په‌رله‌مانمان له ڕیزبه‌ندی حزبه‌كانی كوردستان هێناوه، كه‌چی یه‌كێتی له دیارییكردنی كاندیده‌كه‌ی نه ڕاوێژ و نه هیچ ڕێككه‌وتنێكی له‌سه‌ر كرد، هه‌مووانیش ئه‌وه به ڕوونی ده‌زانن كه ئه‌و پۆسته به‌ركه‌وتی ئێمه‌یه به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن.
دووپاتی كرده‌وه، هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن كه پۆسته‌كه به‌گوێره‌ی به‌ركه‌وته و حه‌قبه‌شی هه‌ڵبژاردن بۆ ئێمه‌یه، بۆیه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه سیاسییه‌كان ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی ئێمه ده‌ده‌ن، چونكه ئێمه فراكسیۆنی گه‌وره‌ین به به‌راورد له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تری كورد.