ڤیدیۆ.. بزانە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ چی لێ دێت؟

:: AM:09:17:24/09/2018 ‌

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پشتگیری لە بیرۆكە نوێكردنەوە و فراوانكردنی یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ درا كە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكە ماوەیەكە خەریكییەتی.

شەوی رابردوو كۆبوونەوەیەكی گەورە بۆ ئەندامانی یانەی ریال مەدرید ئەنجامدرا و تێیدا راپرسی لەسەر پڕۆژەكەی پێرێز كرا بۆ نوێكردنەوە و فراوانكردنی یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

بەشی هەرە زۆری ئەندامان دەنگیان بە بەڵێ دا كە ژمارەیان 1017 ئەندام بوو، لەبەرامبەریشدا 57 ئەندام دەنگیان بە نەخێر دا و 23 ئەندامی تریش هیچ دەنگێكیان نەدا.

سەرۆكی یانەی ریال مەدرید لە كۆبوونەوەكەدا تیشكی خستە سەر پڕۆژەی نوێكردنەوە و فراوانكردنی یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و ئاماژەی بەوەدا كە پڕۆژەكە ماوەی 3 ساڵ دەخایەنێ و بوودجەكەشی 525 ملیۆن یۆرۆ دەبێت كە 300 ملیۆن یۆرۆی بۆ بنیاتنانی باڵەخانە دەبێت لە دەوروبەری یاریگەكە لەگەڵ 100 ملیۆن یۆرۆی تر بۆ پڕۆژەی تەكنەلۆژی و داهێنان، جەختیشی كردەوە كە دەستكاری چیمەن و ناوەوەی یاریگەگە بەهیچ شێوەیەك ناكەن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م