ئه‌مڕۆ باجى گومركى ئه‌مه‌ریكى به رێژه‌ى %10 له سه‌ر هاورده‌ى كاڵاى چینى جێبه‌جێ كرا، پێشبینى ده‌كرێت چینیش به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌مه‌ریكا بڕیارى سه‌پاندنى باجى گومركى به رێژه‌ى %10 به‌سه‌ر كاڵا چینییه‌كان جێبه‌جێكرد، وه‌ك پێشبینى ده‌كرێت چینیش به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت و باج ده‌خاته سه‌ر كاڵا ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
ئاژانسى
فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆئه‌وه كردووه، ئه‌م بڕیارانه‌ى هه‌ر یه‌كه له چین و ئه‌مه‌ریكا، كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنى به‌سه‌ر گه‌شه‌ى ئابوورى ته‌واوى جیهان ده‌بێت.
ئه‌و كاڵایانه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا بڕیارى باجى %10ى بۆ داوه، قه‌باره‌كه‌ى به به‌هاى 200 ملیار دۆلار ده‌بێت، له‌به‌رانبه‌ریشدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، چین به رێژه‌ى 5-10 % باجى گومركى بخاته سه‌ر كاڵا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به قه‌باره‌ى 60 ملیار دۆلار.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه تره‌مپ هۆشدارى داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانى چین و له‌وه ئاگادارى كردوونه‌ته‌وه، شێوازى بازرگانى خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بگۆڕن، چونكه تره‌مپ شێوازه‌كه‌ى ئه‌وان به "ساخته‌كاریى" ناوده‌بات.
یه‌كێك له نیگه‌رانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه، له ساڵانى رابردوودا هه‌ر كۆمپانیایه‌كى ته‌كنه‌لۆجیاى ئه‌مه‌ریكى له چین كارى بكردبووایه له‌لایه‌ن چینه‌وه ناچار ده‌كرا، شاره‌زاییه‌كى خۆى به كۆمپانیا چینیه‌كان بدات، ئه‌مه‌ش به پێشیلكردنى یاساى خاوه‌ندارێتى هزرى داده‌نرێت.