رۆناڵدۆ سەركەوتنێكی تری پێشكەش بە یۆڤێنتۆس كرد

:: AM:09:31:24/09/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی سەركەوتنێكی تری پێشكەش بە یانەكەی یۆڤێنتۆس كرد لە خولی ئیتاڵیا بەرامبەر یانەی فرۆسینۆنی.

شەوی رابردوو یانەی یۆڤێنتۆس لە گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا لەنێو یاریگەی ماتوزا بووە مێوانی یانەی فرۆسینۆنی و یارییەكەشی بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

گۆڵی یەكەمی یانەی یۆڤێنتۆس لەلایەن رۆناڵدۆ بە لێدانێكی بەهێز لە خولەكی 81ی گێمی دووەم تۆمار كرا، گۆڵی دووەمیش لەلایەن یاریزان فیدریكۆ بێرناردیسكی لە خولەكی 94 هاتە تۆماركردن.

ئەمە سێیەم گۆڵی رۆناڵدۆ بوو لەگەڵ یانە نوێیەكەی لە وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو توانیبووی 2 گۆڵ لە یانەی ساسولۆ تۆمار بكات.

بەم سەركەوتنە یانەی یۆڤێنتۆس ژمارەی خاڵەكانی بۆ 15 بەرز كردەوە و هەر لە ریزبەندی یەكەمی یانەكانی خولی ئیتاڵیا مایەوە، نزیكترین ركابەریشی یانەی ناپۆلییە كە 12 خاڵی هەیە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م