وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه رۆژی یه‌كشه‌م و دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر ده‌كرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه وێنه‌یه‌ی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، رۆژی یه‌كشه‌م و دووشه‌م كه ده‌كاته 18 و 19ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر ده‌ست به دابه‌ش كردنی مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 80 و 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.
جێی باسه هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی 2014ه‌وه به‌هۆی بڕینی بودجه و مووچه‌ی به‌بڕیارێكی كه‌سی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی عێراق به ده‌ستپێشخه‌ری "چه‌ند به‌رپرسێكی حزبێكی كوردستان" كه میدیاكان باسی لێوه ده‌كه‌ن، كوردستان تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی بوو، هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕێككه‌وتن ئیمزا كرا، كه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی خۆی و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان بكات و نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆوه بفرۆشرێ، به‌ڵام ئه‌و ڕێككه‌وتنه تا مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2015 به‌رده‌وام بوو، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی عێراق به ناردنی 17% پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه، هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به فرۆشتنی ڕاسته‌وخۆی نه‌وت كرد. به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان و شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش و بوونی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره له هه‌رێمی كوردستان، تا ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه باری دارایی كوردستان چاك بكاته‌وه، به‌وهۆیه‌وه زۆرێك له پرۆژه‌كان وه‌ستاون و مووچه‌ی كارمه‌ندانی حكوومه‌تیش چه‌ندان مانگ دواكه‌وتووه و ئێسته‌ش به پێی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت مووچه به كارمه‌ندان ده‌درێت.