پارەی زەوییە رووكنەكانی هەولێر لە چی خەرج كران

:: AM:10:06:24/09/2018 ‌
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڕی ئەو پارەیەی ئاشكرا كرد كە لە فرۆشتنی زەویە ڕووكنەكانی شاری هەولێر دەستی كەوتووە، هەروەها چارەنووسی ئەو پارەیەش ئاشكرا دەكات چی لێكراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 24ـی ئەیلوول، سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە، پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامەكانی سێبەردان بە گوژمەی (٣٠٠) ملیۆن دینار لەسەر پارێزگاری هەولێر تەرخان كراوە ، بە ڕووبەری 37 هەزار مەتر دووجا.

لە بەشێكی تری هەواڵەكە هاتووە،  پرۆژەی قۆناغی دووەمی قیرتاوكردنی شەقامەكانی هەولێری نوێ بە گوژمەی (٤٠٠) ملیۆن دینار لەسەر رێژەی (١٠٠٪‏) داهاتی زەوی روكن و نایاب وەزارەتی شارەوانی جێ بەجێ كراوە بە مەسافەی 40 هەزار مەتر دووجا جێبەجێ‌ كرا.

ئەو ڕاگەیەندراوەی شارەوانی هەولێر لە كاتێكە لە سەرەتای ساڵی 2018 ئاشكرایان كرد بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی شاری هەولێر و تەرخانكردنی پارەی پێویست شارەوانی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی زەویە ڕووكن و نایابەكانی كە لەكاتی دابەشكردنی هێشتوویەتییەوە.

گەڕەكی سێبەردان دەكەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر و لە پێشوو گوندێك بوو ئێستە بووەتە گەڕەكێك لەشاری هەولێر لەسەر شەقامی هەولێر – كۆیە.
 



وشە - رامیار جەواد