چۆپی فه‌تاح گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، كلیپێكی گۆرانی ڕاپی به شێوازی كورده‌واری بڵاو كرده‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو و له‌ناو میدیاكاندا ده‌نگی دایه‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌م، چۆپی فه‌تاح گۆرانیبێژ و بازرگانی كورد، كلیپی گۆرانی "دۆی داده"ی بڵاو كرده‌وه، كه له‌و گۆرانییه‌دا ته‌واوی به‌شداربووان جلی كوردی‌یان پۆشیوه و دیمه‌نێكی كورده‌وارییانه‌یان به كلیپه‌كه به‌خشیوه، كه‌چی چۆپی گۆرانییه‌كه‌ی به شێوه‌ی ڕاپ ده‌ڵێت، ئه‌م تێكه‌ڵكردنه‌ش له‌ناو خه‌ڵكدا سه‌ركه‌وتوو بوو.
"دۆی داده" ڕێبین محه‌مه‌د كاری وێنه‌گرتن، كۆمپانیای LS فیلم كاری كلیپ، ئاوازی چۆپی، تێكستی دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی، hails tease aydin كاری ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنیان بۆی كردووه.
چۆپی له كۆتای كلیپه‌كه و له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه سوپاسی تایبه‌تی هه‌ردوو سپۆنسه‌ری كلیپه‌كه‌ی برنجی قه‌یوان و ئه‌زموونی شێخانی كردووه.
"چۆپی فه‌تاح" له ساڵی 1983 له شاری كه‌ركووك له‌دایك بووه، له مێردی یه‌كه‌می جیابووه‌وه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕی بازرگانێكی شاری هه‌ولێر كرد و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، ئه‌گه‌رچی هه‌ر له منداڵییه‌وه له هۆڵه‌ندا ژیاوه و له‌وێش فێری گۆرانی گوتن بووه، ئێسته بووه‌ته یه‌كێك له باشترین گۆرانیبێژه‌كانی كوردستان، ماوه‌یه‌ك كاری پێشكه‌شكاری كردووه، ئێسته‌ش خه‌ریكی بازرگانییه، دووكانێكی جلی كوردی ژنانی به ناوی خۆیه‌وه له هه‌ولێر داناوه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى