ماڕادۆنا لە مەكسیك شكستی خوارد

:: AM:10:23:24/09/2018 ‌

دییگۆ ماڕادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە دووەم یاریی راهێنەرایەتی یانەی دۆرادۆس لە خولی پلە دووی مەكسیك دووچاری یەكەم شكست بووەوە.

دوێنێ یەكشەم ماڕادۆنا لە دووەم تاقیكردنەوەی پیشە نوێیەكەی وەك راهێنەری یانەی دۆرادۆس لە خولی پلە دووی مەكسیك بە ئەنجامی 0-1 گۆڵ بەرامبەر یانەی ئەلپریگس دۆڕا.

ماڕادۆنا لە یارییەكەدا رەخنەی توندی لە ناوبژیوان گرتبوو و كە پێیوابوو لە گێمی دووەمدا لێدانێكی سزای بۆ تیپەكەی هەژمار نەكردووە.

ماڕادۆنا بەر لە 10 رۆژ لە یەكەم تاقیكردنەوەی راهێنەرایەتی یانەی دۆرادۆس سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنابوو بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ.

جێی باسە ماڕادۆنا مانگی رابردوو بەفەرمی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی دۆرادۆسی وەرگرتبوو كە بارەگاكەی لە هەرێمی سینالۆی مەكسیكە، ئەم ناوچەیە بە شوێنە هەرە توندوتیژییەكانی مەكسیك هەژمار دەكرێ بەهۆی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م