كەم خوێنی تا چەند دڵ ماندوو دەکات؟

:: AM:10:25:24/09/2018 ‌
ئەنیمیا یان كەمخوێنی بەو دەستەواژە پزیشكییە دەناسرێت كە جەستەی مرۆڤ ڕێژەی پێویست لە خرۆكەی سووری تەندروستی تێدا بەدی ناكرێت تا بتوانێت ڕێژەی پێویستی ئۆكسجین بۆ شانە و خانەكانی جەستە بگوازێتەوە، بە شێوەیەكی گشتی بە ئاستی 7% هاووڵاتییان تووشبوی كەم خوێنین كە ناسراوە بە "ئەنیمــیا".

نیشانە باوەكانی كەم خوێنی بریتین لە لاوازی جەستە، ناهاوسەنگی، سەرئێشەی بەردەوام، كاڵی یا زەردباوی ڕەنگی پێست و نزمی پلەی گەرمی جەستە. یەكێك لە گرفتە كوشندەكانی كەم خوێنی بریتیە لە ماندووبونی دڵ بەهۆی پێویستی بەردەوامی جەستە بە ڕێژەی دیاریكراوی ئۆكسجین و كەمی ئاستی خڕۆكە سورەكان، كە ئەمەش بە شێوەیەكی بەردەوام دڵ دەخاتە ژێر فشار و كورتی هەناسەدان و ئێشی سنگ دروست دەكات.

بەمەبەستی كەم كردنەوە و ڕێگریكردن لە نیشانەكانی كەم خوێنی وا بە باش دەزانرێت كە خۆراكی تەندروست بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خرۆكە سورەكان پێڕەو بكرێت وەكو خواردەمەنیەكانی ماسی، نیسك، جگەر، سەوزەمەنییەكان و گۆشتی سور، هەروەهـــا خۆراكی تێر لە ڤیتامینەكان وەكو هێلكە و شیرەمەنیەكان، سپێناغ و میوەی جۆراوجۆر.

د. تۆڵە فەرەج / هەولێر



وشە - باز ئه‌حمه‌د