پارێزگارى دیوانیه له راگه‌یه‌نراوێكدا هۆشدارى له كاره‌ساتى پیسبوونى ئاوى شاره‌كه‌ى ده‌دات و دووپاتى ده‌كاته‌وه ژیانى هاووڵاتییانى دیوانیه له مه‌ترسیدایه.
شه‌وى رابردوو سامى حه‌سناوى پارێزگارى دیوانیه له باشوورى عێراق
راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى بڵاوكرده‌وه و داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات به په‌له فریاى شاره‌كه بكه‌وێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه "دیوانیه له‌سه‌ر لێوارى كاره‌ساتێكى ته‌ندروستى و ژینگه‌ییه، به‌هۆى كه‌مى مادده‌ى كلۆر له كۆگاكانى ئه‌مباركردنى ئاو، وه‌ڵامى داواى ئه‌نجوومه‌نى خۆجێى شاره‌كه‌ش نادرێته‌وه كه داوا ده‌كات شایسته داراییه‌كانى پێ بدرێت، بۆئه‌وه‌ى مادده‌ى كلۆر بكرێت و ترومپاكانى چاك بكاته‌وه، تانكه‌رى ئاو دابین بكات، تا ئاوێكى شیاو به‌خواردنه‌وه دابین بكرێت".
پارێزگارى دیوانییه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پاره‌ى شایسته‌ى شاره‌كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه دواخراوه، بۆیه داوا ده‌كات به په‌له پاره‌كه به دیوانییه بدرێت و له‌حاڵه‌تى خه‌رجنه‌كردنى پاره‌كه‌ش به‌رپرسانى شاره‌كه ده‌كه‌ونه نێوان دوو بژارده‌ى خراپه‌وه.
سامى حه‌سناوى ده‌ڵێ "یان ده‌بێت ئه‌مباره‌كان بوه‌ستێنین و شاره‌كه بێ ئاو بكه‌ین، یانیش به‌كه‌مى كلۆر به‌كاربهێنین به‌مه‌ش ئاوه‌كه بێ پاككردنه‌وه ده‌ڕوات و كاره‌ساتێكه هه‌ڕه‌شه له ژیانى هاووڵاتییان ده‌كات".
ئه‌و كێشه‌یه‌ى ئێسته له دیوانیه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ماوه‌ى دوو مانگه به‌سڕه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێ، تا ئێسته به‌هۆى پیسبوونى ئاوه‌وه زیاتر له 80 هه‌زار كه‌س ژه‌هراوى بوون.