میسی تەنیا پێلێ ماوە بیبەزێنێ

:: AM:10:44:24/09/2018 ‌

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە پاڵەوانیەتییەكانی ئیسپانیا و ئەوروپادا تا دێت ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمار دەكات و تەنیا ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی پێلێی لەبەردەم ماوە بیبەزێنێ.

لە رووی تۆماركردنی گۆڵەوە لەگەڵ یەك یانەدا، میسی تەنیا ژمارە پێوانەییەكەی پێلێی ماوە تێی بپەڕێنێ. ئەمە بەگوێرەی تۆژینەوەیەكی یەكەتیی ناودەوڵەتی داتا و ئامارە مێژووییەكانی تۆپی پێ (IFFHS).

ئیدیسۆن ئەرانتیس دۆ ناسینتۆ كە ناسناوە مێژووییەكەی پێلێیە، لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی 643 گۆڵی لە 757 یاریدا تۆمار كردبوو، لەبەرامبەریشدا میسی لە كۆی 638 یاریی بە درێسی یانەی بەرشەۆنە 559 گۆڵی تۆمار كردووە.

واتە جیاوازی ژمارە پێوانەییە مێژووییەكەی نێوان هەردوو ئەفسانەكە زۆر نییە كە تەنیا 84 گۆڵە كە رەنگە میسی لە ماوەی دوو وەرزی داهاتوودا پێیان بگاتەوە.

بۆ نموونە میسی لە وەرزی 2011-2012 واتە لە ماوەی تەنیا یەك وەرزی سەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا توانیبووی 73 گۆڵ بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمار بكات، بۆیە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكەی پێلێ بۆ ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە زۆر نییە بەو مەرجەی هەر لە ریزی یانە كەتەلۆنییەكە بمێنێتەوە.

ئەگەر گۆڵەكانی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە پاڵەوانیەتییەكان دابەش بكرێ ئەوا 387 گۆڵی لە خولی ئیسپانیا تۆمار كردووە، 48 گۆڵی لە جامی شای ئیسپانیا، 103 گۆڵ لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، 13 گۆڵ لە جامی سوپەری ئیسپانیا، 5 گۆڵیش لە جامی جیهانی یانەكان.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م