دوای ئه‌وه‌ی شه‌مووی رابردوو به‌رهه‌مهێنه‌ر و نووسه‌ری شانۆیی "سه‌میر خه‌فاجی" له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، خاتوونه ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌ما و شانۆی میسری شریهان، شه‌وی رابردوو وێنه‌یه‌كی خۆی و خه‌فاجی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به چه‌ند وشه‌یه‌ك بۆی ده‌گریت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، مردنی به‌رهه‌مهێنه‌ر و نووسه‌ری شانۆیی سه‌میر خه‌فاجی، زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندانی میسری نیگه‌ران كردووه و له‌ناویاندا شریهان، بۆیه ئه‌و خاتوونه ئه‌مشه‌و وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌فاجی له ئینسته‌رگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه و نیگه‌رانی و خه‌مخۆریی خۆی بۆ ده‌رده‌بڕێت.
له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌دا شریهان نووسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ به‌شێكی ره‌سه‌نی من له هونه‌ر و مێژوو و رۆحم له‌گه‌ڵ تۆ رۆیشت خۆشه‌ویسته‌كه‌م. زۆر بیرت ده‌كه‌م، تۆ به‌شێك بووی له من".
سه‌میر خه‌فاجی له رێچكه‌كه‌ی خۆیدا خاوه‌نی ده‌یان نووسینی شانۆیی و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بواره‌یه، به دامه‌زرێنه‌ری تیپه‌كانی "ساتێك بۆ دڵت" و تیپی " هونه‌رمه‌نده یه‌كگرتووه‌كان" دێته ژمار. هاوكات نووسه‌ری چه‌ندان شانۆیی بووه و له‌ناویاندا "ریا و سكینه"، "شاهد ماشفش حاجه"، "بۆردی گارد" و "شارع محه‌مه‌د عه‌لی".
شریهان كه ناوی راستینه‌ی ∀شریهان ئه‌حمه‌د عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لشه‌قانی∀یه و له ساڵی 1964 له قاهیره له دایك بووه، ده‌كاته كچی پارێزه‌ری ناسراو ئه‌حمه‌د عه‌بدولفه‌تاح و ناوی دایكیشی عه‌واتف هاشمه. له دوای 18 ساڵ خوێندن، كۆلیژی یاسای ته‌واو كردووه و بۆ ماوه‌یه‌ك له نووسینگه‌كه‌ی باوكی كاری كردووه. پاشان كه عه‌شقی بۆ هونه‌ر له كاره‌كه‌ی دوور خسته‌وه، رووی له سه‌ما و بالیه كرد و له رێیه‌وه بۆ نواندن و سینه‌ما.
له سه‌ره‌تای ژیانیدا، شریهان هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ عه‌لال ئه‌لفاسی كرد و پاشان ماوه‌یه‌ك له یه‌كتر جیا بوونه‌وه، دواتر هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ سه‌مایه‌داری ئوردنی عه‌لا ئه‌لخواجه كرد و ئێسته دوو كچیان هه‌یه به ناوه‌كانی لوئلوئه و تالیه. هاوكات شریهان ده‌كاته هه‌وێی خاتوونه ئه‌كته‌ری میسری ئه‌سعاد یوونس كه به ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی ناسراوه. به‌ر له شریهان، ئه‌سعاد یوونس هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌لخواجه كردبوو.
شریهان جیاله‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و درامای ته‌له‌ڤزیۆنی و شانۆگه‌رییه، به‌ڵام له دوای خاتوونه ئه‌كته‌ر و نمایشكار ∀نیللی∀، به دووه‌م كه‌س له وڵاتانی عه‌ره‌بی له بواری فه‌واریز ده‌ناسرێته‌وه. ئێسته‌یش فه‌وازیره‌كانی ئه‌و خاتوونه، له مانگی ره‌مه‌زاندا پێشان ده‌درێن كه خاوه‌نی ده‌یان فه‌وازیره.