چه‌ند نهێنییه‌كی ژیانی تایبه‌تی سێلینا گۆمزی ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه به ده‌گمه‌ن خه‌ڵك ئه‌و زانیارییانه‌یان له‌سه‌ری بیستووه و به بیستنی شۆك ده‌بن.
ماڵپه‌ڕی
movictopus هه‌ندێك زانیاری نه‌بیستراوی له‌سه‌ر سێلینا بڵاو كرده‌وه، كه لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌كیان باس ده‌كه‌یت و بێگومان به بیستنیان تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بیت:
_ سێلینا به ناوی تیجانۆ سێلینای گۆرانیبێژ ناونراوه، كه به‌ر له سێ ساڵ له له‌دایكبوونی سێلینا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده مردووه.
_ یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كه‌سانه‌ی له دیزنی كاریان كردووه، به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش كه له دۆبلاژی فلیم كارتۆنه‌كان به‌ده‌ستی هێناوه، داره جادووییه‌كه‌ی میكی ماوسی به دیاری وه‌رگرتووه.
_ یه‌كه‌م كاری له‌گه‌ڵ بارنی ده‌یناسوڕه مۆره‌كه بووه، كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی ته‌نیا حه‌وت ساڵ بوو و ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد.
_ له ڕێی به‌رنامه‌ی بارنییه‌وه دیمی لوڤاتۆی گۆرانیبێژی ناسیوه و بوون به هاوڕێی نزیكی یه‌كتر، هه‌ر بۆیه له یوتوب به‌رنامه‌ی دیدمی و سێلینایان پێشكه‌ش كردووه و بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه.
_ ئاشقی سه‌گه و له یه‌ك كاتدا شه‌ش سه‌گ به‌خێو ده‌كات، كه ئه‌مانه ناوی هه‌ندێكیانن: بایلۆر، چیپ ویلی، فینا و والاس.
_ كار له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه ده‌كات، ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی به‌كاریشی ده‌هێنێت وا هه‌ڵی ده‌بژێرێت كه كه‌مترین زیان به ژینگه بگه‌یه‌نێت.
_ حه‌زی له كاری خێرخوازییه، له ساڵی 2009 بوو به خێرخوازێك له ڕێكخراوی یونسێف و ئه‌و كات وه‌ك بچوكترین خێرخواز دیاری كرا.
_ به‌رده‌وام زه‌یتی زه‌یتوون ده‌خوات، تا ده‌نگی ساف بێت و گۆرانی به باشی پێ بگوترێت.
_ مستیله‌یه‌كی به‌رده‌وام له په‌نجه‌یه كه له‌سه‌ری نووسراوه "خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه چاوه‌ڕێیه" ته‌نیا ئه‌و كاته لایبرد كه له‌گه‌ڵ جه‌ستن بیبه‌ر كه‌پڵ بوون.
_ خاوه‌نی بۆنێكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و به ناوی خۆیه‌وه ناونراوه، كه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه، بۆنێكی ڕۆمانسی و شیرینه و شوشه‌كه‌شی دیمه‌نێكی جوانی هه‌یه.
_ كه‌سێكی شه‌ڕانییه، به‌تایبه‌ت له كاتی خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی به‌رده‌وام شه‌ڕی كردووه، پێی وایه ئه‌مه وای لێ كردووه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی لێ دروست بێت.
_ له فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی Horton Hears a Whoدا، دۆبلێری 90 ده‌نگ بووه.
_ یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهان، له ساڵی 2014 داهاتی گه‌یشتووه‌ته 96 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
_ تاتۆیه‌ك له‌سه‌ر پشتی هه‌یه، كه به زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ری نووسیوه: "سه‌ره‌تا خۆتت خۆشبوێت".
"سێلینا گۆمێز" گۆرانیبێژ و ئەكتەر، ساڵی 1992 لەوڵاتی ئەمەریكا لە دایك بووە، ساڵی 2002 دەستی بەكاری ھونەری كردووە، بە ڕۆڵ وەرگرتن لە درامای "ھانا و مۆنتانا" لە ناو خەڵكدا ناسرا.