رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بڕیاریداوه بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ كه ده‌كاته 265 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی تا ساڵی 2019 پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی هایدرۆجینی به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان بخاته بازاڕه‌كانه‌وه. كه له جیاتی كاركردن به به‌نزین و گاز به گازی هایدرۆجین كار ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "دی فێلد"ی ئه‌ڵمانی له ڕاپۆرتێكدا ڕاگه‌یاند، به‌شێك له‌و بودجه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله ته‌رخانی كردووه به ئامانجی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و بیرۆكه‌یه، تا له ساڵی 2019 ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله به فره‌وانی بكه‌وێته نێو بازاڕه‌كانی جیهان و كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تری ئۆتۆمبێل بكات، كه له ڕێی به‌نزین و گازه‌وه كار ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێشتر ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر پشتیوانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆژه‌یه‌كی ورد و دوورمه‌ودا له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه دانراوه و تا 2026 ماوه‌ی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا "ئه‌لیكسانده‌ر دوربێنت له‌وباره‌وه به رۆژنامه‌ی "دی فێڵد"ی ڕاگه‌یاندووه، چاوه‌ڕی ده‌كه‌ین ئه‌مه ببێته گه‌وره‌ترین شۆڕش له بواری گواستنه‌وه، داهێنانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله له ڕێی بزوێنه‌ری كاره‌بایی و لێخوڕینی خۆكارانه ده‌بێ و زۆر ناوازه و بێ وێنه ده‌بێ، هاوكات كاركردنیشی له ڕێی گازی هایدرۆجین كه‌متر تێچوونی پێویست ده‌بێت.
جێی باسه ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی سامانی سروشتی نه‌وت نین، ناچارن بۆ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه و به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل نه‌وتی خام له وڵاته هه‌نارده‌كاره‌كانی نه‌وت بكڕن، تا له وڵاتی خۆیان بیپاڵێون و به‌نزینی بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لێ به‌رهه‌م بهێنن، ئه‌مه‌ش وای كردووه نرخی به‌نزین له‌و وڵاتانه به‌رز بێ، بۆیه به‌رده‌وام ئه‌وان بیر له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی تری وزه له شوێنی نه‌وت و پێكهاته‌كانی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه/سكای نیوز.