ساڵی باران لەگەڵ
دەستپێكردنی وەرزی پاییز لە سەرەتای ئەم هەفتەیە كۆتایی پێ هاتووە و بە گوێرەی دوایین
ئامار كە كۆمپانیای ئاوی ورمێ بڵاوی كردووەتەوە رێژەی باران نزیكەی 53% زیادی
كردووە.
بە گشتی تێكڕای
باران لە پارێزگای ورمێ بریتی بووە لە 446.6 ملم و بەراورد بە ساڵی بارانی پێشوو بە رێژەی 52.7% زیادی كردووە چونكە ساڵێك پێشتر
بڕی باران بریتی بوو لە 292 ملم.
بە گوێرەی
"ئیرنا" ئەو بارانەی لە ساڵی بارانی 2017-2018 لە پاریزگای ورمێ باریوە
زیاتر بە هۆی باران بووە نەك بەفر و بڕی ئە بەفرەی لە بەرزاییەكانی ورمێ لەو سالەدا
باری، بەراورد بە ساڵێك پێشتر زۆر كەمتر
بوو بەڵام باران قەرەبووی هەموو شتێكی كردەوە.
لە دوو دەیەی
رابردوو بە گشتی باران و بەفر لە ناوچەكە كەمی كردووە و بەرزیی بارانی ساڵی
رابردووش ئومیدێكە بۆ تێپەڕبوون لە وشكەساڵی كە بە یەكێك لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی
ئاوی دەریاچەی ورمێ هەژمار دەكرێت. ئاوی دەریاچەكە سەرووی 80% دابەزی بەڵام لە دوو
تا سێ ساڵی رابردوو رووی لە بووژانەوە كردووەتەوە.