پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كه‌ی حه‌فتای یه‌كێتی به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر حزبه‌كه‌ی و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ده‌نگدان به‌و دزانه كه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌هۆی سه‌ختی برینداربوونم له شه‌ڕی داعش ته‌نیا 50 هه‌زاریان بۆ خه‌رج كردووم، مرۆڤ گه‌ڕ و گول ده‌بێت.
بڕوا حه‌مه ڕه‌ش پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی كه له شه‌ڕی داعش برینداربووه له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسویویه‌تی، هاوڕێیان سه‌رنجتان ڕاده‌كێشم بۆ ئه‌و بێحورمه‌تی و به‌كه‌م زانینه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن پێداویست، كه له دزی و جاشایه‌تی بریندار نه‌بووم، به‌ڵكوو به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و په‌رۆشیم بۆ خاك و هاووڵاتییان له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری به‌رگری شه‌ڕم دژی جانه‌وه‌ره‌كانی داعش كردووه و به سه‌ختی برینداركراوم.
له به‌شێكی تردا نووسیویه‌تی، پێویستم به هاوكاری مادی بووه، بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ر كه تا ئه‌م ساته هه‌ر له‌سه‌ر گیرفانی خۆك و كه‌سوكاره‌كه‌م چاره‌سه‌ری خۆمم كردووه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌خلاق و وه‌ڵامی هێزه‌كانی 70یه كه بڕی 50 هه‌زار دیناریان بۆ ناردووم تا چاره‌سه‌ری پێ بكه‌م.
له به‌شێكی تر دا هاتووه، من له ئێوه ده‌پرسم به‌و په‌نجا هه‌زاره هه‌ر ده‌گه‌مه سلێمانی نه‌ك چاره‌سه‌ركردن، به بڕوای ئێوه ده‌نگدان به‌و دز و جه‌ردانه مرۆڤ گه‌ڕ و گول ناكات، به‌وجۆره پاداشتی پێشمه‌رگه و خه‌ڵك ده‌ده‌نه‌وه، له كاتێكدا من بۆ چاره‌سه‌ر داوای هاوكاریم كردووه، نه‌ك بۆ گه‌شت و سه‌یران، به‌داخه‌وه به ڕاستی شایه‌نی مانه‌وه نین.
له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه‌ی فه‌یسبووكی، جیا له چه‌ندان وێنه‌ی خۆی كه دووپات له برینداربوونی ده‌كاته‌وه، نووسراوێكی یه‌كه‌ی 122ی یه‌كه‌ی حه‌فتای بڵاوكردووه‌وه كه كه به ژماره 166 له ڕێكه‌وتی 27ی ئایار/مایۆ ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی 70 كراوه و ناونیشانی "چاره‌سه‌ر"ی لێ نووسراوه و له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی هاتووه، بڕوا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا حارس له 20ی 10ی 2014 له قه‌ره‌ته‌په به سه‌ختی برینداربووه، تا ئێسته چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كراوه، داواكارین پشتگیری و هاوكاری بكرێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و دوا بڕیار لای به‌ڕێزتانه.
نووسراوه‌كه واژووی مسته‌فا عه‌ولا ته‌های فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 122ی هێزه‌كانی حه‌فتای به‌سه‌ره‌وه‌یه و له په‌راوێز به قه‌ڵه‌می حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی نووسراوه، كاك لیوا هاشم لای خۆتانه‌وه هیمه‌تی بۆ بكه‌ن، پێشمه‌رگه‌یه و له شه‌ڕی دژ به تیرۆر برینداربووه و واژووی حاكم قادریشی به‌سه‌ره‌وه‌یه، دواتر ئاراسته‌ی عه‌مید به‌ختیار كراوه له 24ی حوزه‌یران/یۆنیۆ و له كۆتاییدا لیژنه‌ی به‌رده‌ست بڕی 50 هه‌زاری له‌سه‌ر نووسراوه‌كه نووسیوه تا به پێشمه‌رگه برینداره‌كه بدرێت.
نووسین و وێنه‌كانی ئه‌و پێشمه‌رگه برینداره له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به چڕی بڵاوكراوه‌ته‌وه و زۆرێك له خه‌ڵكی ناڕه‌زایی توند به‌رانبه‌ر به یه‌كێتی ده‌رده‌بڕن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان دروشمی خزمه‌تكردنیان به‌رزكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه به‌ڵگه‌ی خزمه‌تكردنیانه و ئاوڕ له پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆیان ناده‌نه‌وه و ده‌بێ چی‌یان بۆ خه‌ڵكی كوردستان پێ بێت.