یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل كه كۆمپانیای تێسلا دروستی كردووه ئۆتۆمبێلی "Tesla model 3"یه كه كۆمپانیاكه نوێترین تایبه‌تمه‌ندی بۆ دانا ئه‌وه‌یش سه‌لامه‌تی له 100%ه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری تێسلا ده‌كات كه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌نجامی داوه و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای به‌باوبانگی ئه‌مه‌ریكی تێسلا باشترین جۆری ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌وه بڕیاریدا كه تایبه‌تمه‌ندی سه‌لامه‌تی له %100ی بۆ زیاد بكات.
كۆمپانیاكه له ڤیدیۆیه‌كدا پیشانی دنیای ده‌دات كه ئۆتۆمبێلی "Tesla model 3 " به‌هێزترین بۆدی هه‌یه له دنیادا، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنراوه له پارچه ڤیدیۆیه‌كدا كه تێیدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێسلا به‌خێراییه‌كی زۆر خۆی ده‌كێشێت به "دیوار و ئۆتۆمبێل"ێكی تردا، به‌ڵام شۆفێره‌كه و ئه‌و سهرنشنانهی له‌گه‌ڵی سه‌ركه‌وتوون زۆر به‌شێوازێكی سه‌لامه‌ت ڕزگاریان ده‌بێت ئه‌مه‌یش وایكردووه كه دنیا بڵێت، تێسلا سه‌لامه‌تی له %100ی دابین كرد.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه له كالیفۆرنیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێڵۆن موسك، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه و یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و كه ئێسته خاوه‌نی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایه له دنیادا.