كۆمپانیای سامسۆنگ دوای ئه‌وه‌ی گالاكسی نۆتی نۆی خسته بازاڕه‌كانه‌وه هیچ كۆمپانیایه‌كی تر نه‌یتوانی ڕكابه‌ری بكات تا ئه‌پڵ سێ مۆبایلی نوێی خسته بازاڕه‌وه كه مۆبایله‌كه‌ی سامسۆنگی شارده‌وه، به‌ڵام سامسۆنگ بڕیاریدا كه ساڵی داهاتوو ڕكابه‌رییه‌كه بخاته گه‌ڕ و Galaxy S10 بخاته بازاڕه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاریدا له نوێترین به‌رهه‌مدا Galaxy S10 بخاته بازاڕه‌وه به نوێترین سیسته‌م.
هه‌روه‌ها به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه سامسۆنگ به‌نیازه له جێگای Galaxy S10 چوار مۆبایلی جیاواز بخاته بازاڕه‌وه به‌ناوی "beyond0، beyond1، beyond2، beyond25g".
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه باشترین جۆریان مۆبایلی "beyond25g" ده‌بێت و كه به‌سیسته‌می 5G كارده‌كات و ده‌بێته یه‌كه‌مین مۆبایل كه ئه‌م سیسته‌مه‌ی هه‌بێت له ساڵی 2019 دا.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.