پارتی دیموكراتی كوردستان له لیستی 183ی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، جیاواز له لیسته‌كانی تر، نوێنه‌ری كه‌ركووك و خانه‌قین و شنگال و ناوچه‌كانی تری كوردستان، نوێنه‌ری ئاینه جیاوازه‌كان له لیسته‌كه‌ی بوونی هه‌یه و به‌رپرسانی ئه‌و حزبه‌كه‌یش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه پارتی حزبی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه به پێكهاته و ئاینه جیاوازه‌كان و ناوچه جیاوازه‌كانه‌وه، وه‌ك حزبه‌كانی تر نییه حزبی شار و گه‌ڕه‌ك و گردێك بێ.
لیزا فه‌له‌كه‌ین كاكه‌یی كاندیدی ژماره 75ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پارتی هه‌ڵگری دروشمی پێكه‌وه‌ژیانه، به كرده‌ییش ئه‌و دروشمه له پارتی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، چ پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و ڕه‌گه‌زی جیاجیا بێ هه‌مووان له ژێر چه‌تری پارتی كۆ ده‌بنه‌وه، بۆیه له لیستی پارتی پێشتر و ئێسته‌یش هه‌موو پێكهاته‌كانی له‌خۆ گرتووه، بۆ نموونه من خه‌ڵكی كه‌ركووك و كاكه‌ییم، له‌و لیسته‌دا بوونم هه‌یه، پارتی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بیر ده‌كاته‌وه كه كه‌ركووكیش پێویستی به نوێنه‌رایه‌تییه له په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه پارتی كوردستان به خاوه‌نی كه‌ركووك ده‌زانێت، بۆیه دوای ده‌رچوونمان پڕۆژه‌مان بۆ كه‌ركووكیش ده‌بێ و به‌تایبه‌ت بۆ دیاریكردنی بڕێك كورسیی په‌رله‌مان بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری كوردستان.
زیاتر گوتی، پارتی له مێژووی درێژی خۆیدا ماڵی هه‌موو پێكهاته‌كان بووه و سه‌ركرده و شۆڕشگێڕی زۆر مه‌زنیش له پێكهاته‌كانی تری كوردستان له ڕیزی پارتیدا خه‌باتیان كردووه، چونكه پارتی حزبی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستانه، نه‌ك ته‌نیا پێكهاته و ئاینێك و ناوچه‌یه‌ك.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی پارتی كاندیدی بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان هه‌یه و كاندیدی بۆ پێكهاته و ئاینه جیاوازه‌كان و لیسته‌كانی تری هه‌یه، لیزا كاكه‌یی گوتی، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه پارتی ئه‌و ناوچانه و ئه‌و پێكهاتانه‌یش به به‌شێكی دانه‌بڕاوی كوردستان ده‌زانێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سبه‌رداریان نابێت.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پارتی هی كوردستانه به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاینه جیاوازه‌كان، بۆیه لیستی ئێمه هی هه‌موو پێكهاته و هه‌موو ناوچه‌كانه، ئێمه وه‌ك حزبه‌كانی تر نین، ئه‌وان خۆیان لا كوردستانی نییه و حزبی گه‌ڕه‌ك و شارۆكه و شار و گرد و ته‌پۆڵكه‌یه‌كن، بۆیه لیستی ئێمه بێگومان جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ هی ئه‌وان ده‌بێت.
ده‌مانه‌وێ ئه‌و ناوچانه هه‌موو مافێكیان هه‌بێ له به‌شداریكردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان، به‌داخه‌وه به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور، ئه‌مه تا ئێسته دوا كه‌وتووه، ئێسته‌یش ئه‌و ناوچانه داگیر كراون و سه‌رۆكیش فه‌رمووی مومكین نییه موساوه‌مه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌و دۆخه‌ی به زۆر سه‌پێنراوه قبووڵ ناكرێ و تا له توانایشماندا بێ به‌رگری و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌ده‌ین، تاهه‌تایه‌ش ئه‌و ناوچانه و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان نوێنه‌ریان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته په‌رله‌مان و له لیسته‌كانی پارتی بوونیان ده‌بێ.
له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیزا فه‌له‌كه‌ین كاكه‌یی نوێنه‌ری كه‌ركووك و له ئاینزای كاكه‌یی به ژماره‌ی 75 كاندیده، عه‌لی فه‌یلی نوێنه‌ری خانه‌قین و كوردانی فه‌یلی ڕیزبه‌ندی 57ی لیسته‌كه‌ی گرتووه، هه‌دیه موراد حه‌یده‌ر له ڕیزبه‌ندی 85 نوێنه‌ری ئێزیدییه‌كان ده‌كات.