كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌ك كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی دنیا هه‌ڵده‌ستێت به كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆید بۆ دروست كردنی باشترین و به‌هێزترین به‌رنامه له دنیادا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له ڕیككه‌وتنی نێوان ئه‌پڵ و ئه‌درۆید ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ دوای ئه‌وه‌ی نوێترین ئه‌پده‌یتی خسته به‌رده‌ست كه ئه‌وه‌یش IOS12 بوو له‌گه‌ڵیدا نوێترین تایبه‌تمه‌ندی "گۆرانی و میوزیكی" خسته به‌رده‌ست ئه‌مه‌یش به‌هۆی كاركردنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆید.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌پڵ و ئه‌ندرۆید كاریان كردووه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه‌یه‌ك كه بتوانێت به‌شێوازێكی ئاسان "گۆرانی و میوزیك" لێ بدات كه به‌رنامه‌كه به‌ناوی "CarPlay"ه‌وه ناو نراوه كه ئێسته له IOS12 به‌رده‌سته بۆ به‌كارهێنه‌ران.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.