ئەو بڕە پارەیە لە هەولێر و مەخموور دابەش دەكرێت

:: PM:05:01:24/09/2018 ‌
بەرێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ڕۆژی پێجشەمی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەولێر و شارۆكەی مەخموور دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 24ی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، نەوزاد ئەدهەم بەرێوەبەری گشتیی بازرگانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجشەمی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی شایستە داراییەكانی جووتیارانی مەخموور و هەولێر دەكرێت و پێویستە جووتیاران سەردانی سایلۆ بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی بانكی.

ڕوونیشی كردەوە كە لە هەولێر بانكی حەمرین پارەی چەكی جووتیاران خەرج دەكات و جووتیارانی مەخمووریش دەتوانن بچنە بانكی نوور لە كەركووك.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی دووپاتی كردەوە كە بڕی 35 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەولێر تەرخان كراوە و بۆ جووتیارانی مەخمووریش بڕی 22 ملیار دینار خەرج دەكرێ.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی خەرج كردبوو كە لەلایەن حكوومەتی بەغداوە ڕەوانە كراوە.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم