خاتوونە هونەرمەندی كورد نازدار، چه‌ند وێنەیەكی نوێى و جیاوازی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكاتەوە و بەمەیش سەرنجی هەوادارانی بۆ خۆی ڕادەكێشێت و سەرسامی هەوادارانیشی بەوێنەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگ دەداتەوە.
گۆرانیبێژ نازدار جزیری وێنە نوێیه‌كانى پێش به‌شدارى كردنى له كۆنسێرته‌كانى ئه‌وروپاى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ماوه‌ى مانگێكه له زۆربه‌ى شاره‌كانى ئه‌وروپا ده‌ستى پێ كردووه به هاوكارى چه‌ندان گۆرانیبێژى تر بۆ كوردانى تاراوگه به سه‌رپه‌رشتى كۆمپانیاى ستار نایت.
نازدار لەسەر وێنەكەی هیچ شتێكی نەنووسیوە، بەڵام وێنەكەی بەشێوەی "سناپ" گرتووە و بەشێوەیەكی زۆر خێرا دەنگدانەوەی دروست كردووە.
نازدار له ساڵی 1987 له باكوری كوردستان له‌دایكبووه، خاوه‌نی چه‌ندان كلیپه و ماوه‌یه‌كه كاری نوێی نییه و بێ ده‌نگه، هاوسه‌رگیری كردووه و له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی. نازدار به‌وه ناسراوه كه‌متر حه‌زی له ده‌ركه‌وتنه له ڕاگه‌یاندنه‌كان، بۆیه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده هه‌یه.
نازدار یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه زۆر گرنگی به به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات و به‌رده‌وامه له‌ڕێی په‌یجه‌كانیه‌وه وێنه تایبه‌ته‌كانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.