به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانی زانا ده‌روون ناسه‌كان و كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه مرۆڤ ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویتسییه‌وه ته‌نیا به یه‌ك بینین كه ئه‌گه‌ر بینینه‌كه‌یش یه‌ك چركه‌یش بێت.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" هه‌واڵێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه باس له نوێترین توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات ده‌رباره‌ی مرۆڤ ئه‌نجام دراوه و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕ له‌بواری مێشك و سیسته‌می كۆئه‌ندامه ده‌ماری مێشك و زانایانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام دراوه و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ندان كه‌س كردووه كه ته‌نیا به یه‌ك بینین كه‌وتوونه‌ته دوای خۆشه‌ویستی.
زانایان به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانیان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه دوو كه‌س له ڕه‌گه‌زی جیاواز كاتێك یه‌كتر ده‌بینن ئه‌گه‌ری تووشبوون به داوی خۆشه‌ویستی و ئاشقبوون به‌ڕێژه‌ی له %45 زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌یشیان گوتووه كه زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌و كاته‌ی ده‌یخاێنێت بۆ كه‌وتنه داوه‌ی خۆشه‌ویستی كه‌سێكی تر كه‌متره له چركه‌یه‌ك كه به ته‌واوه‌تی 244 میلی چركه‌یه.
زانایان پێشتر ئه‌وه‌یان گوتبوو كه ئاشقبوونی كه‌سێكی تر یه‌ك خووله‌ك ده‌خاێنێت، به‌ڵام له توێژینه‌وه‌ی 2018 دا پزیشكان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی مێشكی مرۆڤ كرد و ئه‌وان بۆ ده‌ركه‌وتن كه ئاشقبوون ته‌نیا 244 میلی چركه ده‌خاێنێت كه له چاوترووكاندنێیش كه‌متره.