توور یه‌كێكه له سه‌وزه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته كه گرینگییه‌ك و سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته به‌تایبه‌ت كاتێك كه له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كاندا ده‌یخۆی.
ماڵپه‌ڕی "
recipes" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌و سوودانه ده‌كات كه توور هه‌یه‌تی له‌كاتی خواردنی ژه‌مه‌كاندا و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكان ئه‌وه‌یان گوتووه كه توور زۆر گرینگه بۆ پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ئه‌و ماده خۆراكییانه و دژه ئۆكسانانه‌ی له‌م سهوزهیهدان كه له‌م نه‌خۆشیانه‌ی خواره‌وه ده‌تپارێزێت:
توور زۆر گرینگه بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه: به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی توور ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و دژه ئۆكسانه‌كانی فۆلیك ئه‌سید، بۆیه بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه زۆر به‌سووده، بۆیه پزیشكان زۆر ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه له‌كاتی ژه‌مه‌كاندا توور بخۆین.
توور دڵ ده‌پارێزێت و په‌ستانی به‌رزی خوێن كۆنتڕۆڵ ده‌كات: ئه‌گه‌ر رۆژانه له‌كاتی ژه‌مه‌كاندا توور بخۆی ئه‌وا ده‌تپارێزێت له به‌رزی په‌ستانی خوێن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی پۆتاسیۆم له‌ناو تووردا هاوكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن و پاراستنی كه‌سه‌كه له نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ.
توور شه‌كری خوێن كۆنتڕۆڵ ده‌كات: بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له گلیسمیك له تووردا هاوكاریت ده‌كات له هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی هۆڕمۆنه‌كانی "ئه‌نسۆلین و گلوكاگۆن" كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ڕزگاربوون له نه‌خۆشی شه‌كره و كۆنتڕۆڵ كردنی شه‌كری خوێن.