كه‌ژێ له‌سه‌ر ئافره‌ت قسه‌ى خۆیى ده‌كات

:: PM:11:41:24/09/2018 ‌
كچه‌ گۆرانیبێژی لاوی هه‌ولێر "کەژێ هاوتا"، لە  ئەکاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا، وێنەیەکی نوێى خۆی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئافره‌ت قسه‌ى كردووه‌، هه‌وادارانیشى باسى جوانیه‌كه‌ى ده‌كه‌ن.

کەژێ ماوەیەکە بەردەوام لەگەڵ وێنە نوێیەکانی شیعریش دەنووسێت، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ به‌بێ هیچ شیعرێك ته‌نها به‌ جوانییه‌كه‌ى هه‌راى ناوه‌ته‌وه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و زۆرترین قسه‌ و باسى له‌سه‌ر كراوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

كه‌ژێ ئه‌م جاره‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ى له‌ جیاتى شیعر نووسیوویه‌تى: "دڵم زۆر خۆش دەبێ کە دەڵێن، 
ئافرەت تەرازوی ژیانە، 
سەرسام دەبم، دەبێژن ئافرەت
 نیوەی کۆمەڵە، 
بەڵام سەد جار دەمرم کە ئافرەتێک 
زیندە بەچاڵ دەکرێ و
لەگۆڕی گۆڕ غەریبان دەینێژن و 
سەردانیشیان قەدەغەیە، 
ئەسەف لە نیشتمانێکی ئاوا دەژیم".

کەژێ هاوتا، کچی هونەرمەند هاوتا ئەسعەد و برازای گۆرانیبێژ زیاد ئەسعەدە، لە شاری هەولێر لەدایک بووە، ماوەیەکی زۆرە هیچ کارێکی هونەری نوێی نییە، ته‌نیا سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌كانییه‌تی و ڕۆژبه‌ڕۆژ جوانتر خۆی ده‌رده‌خات، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به‌ كاری ئاینی ده‌ستی پێكرد و ناوبانگی په‌یدا كرد.




وشە - محەمەد میران